ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ری فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بکوژانی خۆپیشاندەران دەرکرد
دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌یدا ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتنى خۆپیشانده‌ران و (هیشام ئه‌لهاشمى)

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ری عێراق بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ بكوژانى، شڕۆڤه‌كارى سیاسی عێراقى، (هیشام ئه‌لهاشمى) و خۆپیشانده‌ران، ده‌رچوو.
له‌مباره‌یه‌وه، فائیق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند، دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌یدا، كه ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتنى خۆپیشانده‌ران و (هیشام ئه‌لهاشمى).
راشیگه‌یاند، ره‌نگه سزاى ئه‌و كه‌سانه له سێداره‌دان بێت، چونكه چالاكوانی مه‌ده‌نیی و خۆپیشانده‌رانیان راسته‌وخۆ كوشتووه، تاوه‌كو ده‌نگی ئازادیان كپ بكرێت.
زێدان گوتیشى: كێشه‌ى كوشتنى خۆپیشانده‌ران ئاڵۆزه، تۆمه‌تباران جیاوازن، زۆربه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق، ده‌ستێوه‌رادن له‌م كه‌یسه‌دا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق، گوتیشى: دادگا لایه‌نگیری بۆ هیچ لایه‌نێك ناكات، پابه‌ندى ده‌ستێوه‌ردانى هیچ كه‌سیش له عێراقیش نابێت، به‌تایبه‌ت دۆسیه‌ى قاسم موسڵیحى سه‌ركرده‌ى حه‌شدى شه‌عبی له ئه‌نبار.
موسڵیح، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌ستگیر كرا، دواى ئه‌وه‌ى به كووشتنى كه‌ربه‌لائی و ئیهاب ئه‌لوه‌زنى تۆمه‌تبار كرا، دادگاى تاوانه‌كانى عێراق، له ژێر جه‌ختى لایه‌ن و گرووپه میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی، ئازاد كرا.
له مانگى (یۆنیۆى 2020)، هیشام ئه‌لهاشمى له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه تیرۆر كرا، ئه‌مڕۆش دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ بكوژانى ده‌ركرد.
سەرچاوە: ئەلحوڕە
ک.ب