ئومێد سەباح: بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت کێشەکانی ناوچەی سۆران چارەسەر دەکرێن
دەرکەوت کێشە لەو ناوچەیە تایبەت بە زەوی و زار هەیە بەڵێنمان داوە لێژنەیەکی تایبەت درووست بکەین بۆ چارەسەر کردنی
K24 – ههولێر:
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ یەکەی ئیدارييهكانی دهڤهری سۆران کۆبووەوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، بە هاوڕێیەتی برایانم لە ئەنجوومەنی وەزیران و جێگری پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەم دەڤەرهمان کرد، لەگەڵ قایمقامهكانی دهڤهرهكه دانیشتووین، لە گرفتە ئیداریی، ئابووری و پڕۆژەکانمان، کۆڵییەوە، هەرچی لە دەسەڵاتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیراندا بێت، چارەسەری دەکەین.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، راشیگەیاند، لە چوارچێوەی فەرمانەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، گرنگییەکی زۆر بەم چوار قەزایە دەدرێت، لە چوارچێوەی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكاندا، کە بۆ ئەم دهڤهره تەرخان کراوە، هەروەها لە رێگەی بودجەی وەزارەتەکانی دیکەوە پڕۆژەکان بەردەوامی دەبێت.
روونیشیکردەوە، دەرکەوت کە کێشەی تایبەت بە زەوی و زار لەم ناوچەیە هەیە، بەڵێنمان داوە لێژنەیەکی تایبەت درووست بکەین بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکانی زەوی و زار.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەشیکرد، لە هەموو بابەتەکانی کشتوکاڵ، بازرگانی، پیشەسازی، ئابووری، گەشتوگوزارمان کۆڵییەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و تەواوی وەزارەتەکان، راپۆرتێکمان ئامادە کردووە، ئاماژە بۆ لێکەوتەکانی ئەم کۆبوونەوەیە کراوە، لە داهاتووشدا لەگەڵ وەزارەتەکانیش سەردانی ئەم ناوچەیە دەکەینەوە.
ک.ب