حزبوڵڵای عێراقی هه‌ڕه‌شه له هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات
"شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ سوپای داگیركاران بڕیارێكی عێراقییه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تێدا نییه تا دوایین سه‌ربازی هێزی داگیركا‌ر له وڵاته‌كه‌مان نه‌كشێته‌وه"

K24- هه‌ولێر:
ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منیی گرووپی كه‌تائیب حزبوڵڵای عێراقی دووپاتیكرده‌وه، به‌ئامانجكردنی نێرده دیپلۆماسییه‌كان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی "موقاوه‌مه"ـه‌وه ره‌تكراوه‌یه و جه‌ختیشی كرده‌وه، وه‌ڵامێكی سه‌ختی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ینه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌رپرسی ئه‌منیی گرووپی كه‌تائیب حزبوڵڵای عێراقی گوتی: "شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ سوپای داگیركاران بڕیارێكی ته‌واو عێراقییه و هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ده‌ستوه‌ردان تێیدا ناكات و تا كشانه‌وه‌ی دوایین سه‌ربازی هێزی داگیركا‌ر له وڵاته‌كه‌مان، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له‌و بڕیاره‌دا نییه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری جه‌ختی كرده‌وه، "به‌ئامانجكردنی تێرده دیپلۆماسییه‌كان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراقییه‌وه كارێكی ره‌تكراوه‌یه و بڕیاری عێراق ئه‌وه‌یه، كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش بكرێته سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان، ته‌نانه‌ت سه‌ربازگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی شه‌ڕیش "مه‌به‌ستی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له به‌غدا"".
عه‌سكه‌ری گوتی: "به‌ره‌ی موقاوه‌مه به هه‌موو ره‌نگ و پێكهاته‌كانییه‌وه مافێكی ره‌وای گه‌لی عێراقه و ئامانجی ناچاركردنی داگیركارانه به كشانه‌وه و جێبه‌جێكردنی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق".
به‌رپرسی ئه‌منیی گرووپی كه‌تائیب حزبوڵڵای عێراقی دووپاتیكرده‌وه، "ناپاك و تاوانبار ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌رگری له هێزی داگیركاران و بكوژانی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات، نه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌رگری له سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی و خوێنی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات".
ئه‌و فه‌رمانده چه‌كدارییه‌ی حزبوڵڵا داواشی له چه‌كدارانی گرووپه‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراقی كرد، پارێزگاری له بنكه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه بكه‌ن و هیچ قۆناغێكی جه‌نگ له‌گه‌ڵ دوژمن به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا عه‌سكه‌ری جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته دوژمن له په‌یامه‌كه تێبگات، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه زۆر قورس ده‌بێت و بازنه‌ی هێرشه‌كانمان بۆ چه‌ند خاڵێك فراوان ده‌كه‌ین، كه به‌خه‌یاڵیاندا نه‌هاتبێت، هه‌روه‌ها پێوه‌ری گورزهكانمان بۆ قۆناغێك زیاد ده‌كه‌ین، كه گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌ی تێدا نییه".