نه‌وزاد هادی: كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌ركه‌وتوو بووه له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان
له ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌كه‌دا زۆر پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواری پیشه‌سازی و كشتوكاڵ دامه‌زراوون، كه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووری هه‌رێم ده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
نه‌وزاد هادی، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی، مسته‌فا كازمی، رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ركه‌وتوو بووه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان.
نه‌وزاد هادی، كه پێشتر پارێزگاری هه‌ولێر بوو، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، به بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی دووساڵ به‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و چوونه ناو ساڵی سێیه‌می كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه گوتی: ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، قه‌یرانی كۆرۆنا به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی گرت و داهات كه‌مبوویه‌وه و نرخی نه‌وت دابه‌زی، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌م زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی بتوانێت به‌ره‌نگاری په‌تاكه ببێته‌وه و به‌رده‌وامی به خزمه‌تگوزارییه‌كان بدات و پڕۆژه‌ی نوێش ئه‌نجام بدات و پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانیش ته‌واو بكات.
روونیشیكرده‌وه، له ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌كه‌دا زۆر پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواری پیشه‌سازی و كشتوكاڵ دامه‌زراوون، كه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووری هه‌رێم ده‌بێت.
گوتیشی: هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه‌دا، كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌ركه‌وتووانه و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان توانی به دانووستاندن، پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادیدا جێگیر بكات.
روونیشیكرده‌وه، به‌غدا راسته مووچه‌ی دابه‌ش كردووه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزاری كاره‌با بۆ هاووڵاتیانی دابین بكات و %40ی كاره‌بای عێراق پشت به غازی ئێران ده‌به‌ستێت، له كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هه‌رێم پشت به غازی خۆی ده‌به‌ستێت.
نه‌وزاد هادی دووپاتیكرده‌وه، نه‌ناردنی پشكی هه‌رێم له بودجه و خه‌رج نه‌كردنی بڕی ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ی وه‌ك سلفه بڕیاری لێدراوه، بابه‌تێكی سیاسییه و لایه‌نه‌كان بۆ درووستكردنی فشار و وه‌ك كارتی سیاسی به‌كاری ده‌هێنن.