محمەمەد فەرەج لە خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كشایەوە
K24 - ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا محمەمەد فەرەج، لە خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی لە كۆنگرەی حەوتەمی حزبەكەی كشایەوە.
تاھیر محەمەد، ئەندامی كۆنگرەی حەوتەمی یەكگرتووی ئیسلامی بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "محمەمەد فەرەج لەسەر داوای خۆی كشاوەتەوە و رایگەیاندووە، پشتیوانی لە سەڵاحەدین بەھائەدین دەكات بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو".
بە گوێرەی زانیارییەكان كێبڕكێ بەھێز لەسەر پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە نێوان سەڵاحەدین بەھائەدین و محەمەد رەئووف، دەبێت.
ئەمڕۆ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری ھەولێر دەستی بە كارەكانی حەوتەمین كۆنگرەی كرد، دوای كشانەوەی محەمەد فەرەج ئێستا ھەر یەك لە سەڵاحەدین بەھائەدین، محەمەد رەئووف، ئەبوبەكر كاروانی، كاندیدن بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو.