شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم
پارێزگاری ھەولێر: شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پڕۆسه‌یه‌كه و ده‌ستی پێكردووه، تا خێراتر خزمه‌تگوزارییه‌كان به خه‌ڵك بگه‌ن

K24- هه‌ولێر:
پرۆژەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات و لامەرکەزییەتی ئیداری بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەکەوە دەیەوێت داهات بەشێوەیەکی گشتی زیاد بکات، ئەمەش هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی، هەروەها گەیاندنی خزمەتگوزاریشە بە پارێزگاکان، پڕۆژەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات و لامەرکەزییەتی ئیداری بەردەوامە بۆ بەئەلیکترۆنیکردن و بە ئۆنلاینکردن بۆ نەهێشتنی رۆتین و نزیککردنەوەی هەموو لایەنەکانە بەیەکەوە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردووش‌دا پڕۆسەکە بە شێوەیەکی کردەیی جێبەجێ کراوە، بەڵام کۆرۆنا و قەیرانی دارایی تا رادەیەک پڕۆسەکەیان سست کرد.
پرسی لامەرکەزیی ئیداری و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکایەتیی حکومەت، بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی بەرپرسانی ئیداری قەزا و ناحییەکان دەسەڵاتی خۆیان بەکار بێنن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتیان، پارێزگاری ھەولێر پێوایە ھەوڵی حکومەتی ھەرێم بۆ شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان گرنگ و پێویستییە و ھەنگاوی باشیش نراوە بۆ ئەوەی بەو ئامانجە بگەین.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر گوتی: "شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پڕۆسه‌یه‌كه و ده‌ستی پێكردووه، ئێمه وه‌كو حكومه‌ته خۆجییه‌كان و پارێزگاكان ره‌نگه ته‌واو رازی نه‌بین، قائیمقامیه‌تییه‌كانیش به هه‌مان شێوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به وه‌زاره‌ته‌كان دراوه، ده‌بێت ئه‌و بڕیارانه به‌شێوه‌یه‌ك بن، تا خێراتر خزمه‌تگوزارییه‌كان به خه‌ڵك بگه‌ن".
پڕۆسە‌ی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ پارێزگار و قایمقام و بە‌ڕێوبە‌رە گشتییە‌كان، کاریگەری هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی رۆتین و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان، ئەبوبەکر ھەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئەوەی کابینەی نۆیەم ئەنجامی دا لە شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان ھەنگاوێکی گرنگ بوو بەوەی بەشێك لە كێشە ئیدارییەكان بە شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان چارەسەرکران.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کە دوو ساڵ تێپەڕ دەبێت، لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە تا ئێستا لەپێناو كارئاسانیكردن بۆ هاووڵاتیان و نەهێشتنی رۆتین و لە چوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمدا، بڕیاری دابەزاندنی دەسەڵاتەكانی بۆ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دا، قۆناغی باشی بڕیوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە.
د.ی