محەمەد رەئووف: یەكگرتوو ناكەین بە حزبی چەپڵەڕێزان بۆ ھیچ سەركردەیەك

پێشنیارێکی نا دیموکراسیانە بوو"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4bc81f4c-fbad-4d7a-8af9-0d536823c966/MuhamadRauf.ism/manifest

K24 - ھەولێر

بەشێك لە ئەندامانی كۆنگرەی حەوتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رەخنە لە پێشنیاری محەمەد فەرەج دەگرن كە داوای كردوە ھەندێك لە كاندیدان خۆیان بكێشنەوە بۆ سەڵاحەدین بەھائەدین، كاندیدێك بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتووش رەخنە لەو پێشنیارەی دەگرێت و دەڵێ، یەكگرتوو ناكەین بە حزبی چەپڵەڕێزان بۆ ھیچ سەركردەیەك.

محەمەد رەئووف، یەکێك لە کاندیدانە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان24) رەخنەی لە محەمەد فەرەجی ئەمینداری گشتی پێشووی یەکگرتوو دەگرێت كە پێشنیاری بۆیان کردبوو، ھەندێکیان بکشێنەوە و رێگە بە سەڵاحەدین بەھادین، بدەن ببێتە ئەمیندار نوێ و رایگەیاند: "ئەو پێشنیارە، پێشنیارێکی نادیموکراسیانە بوو".

گوتیشی: "پێشنیاری خۆكشاندنەوەی كاندیدەكان بۆ سەركردەیەك، گەڕانەوەی یەكگرتووی ئیسلامیە بۆ دواوە، یەكگرتوو ناكەین بە حزبی چەپڵەڕێزان بۆ ھیچ سەركردەیەك".

ئەم گوتانەی محمەمەدرەئووف، دوای ئەوە دێت كە محەمەد فەرەج، لە خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كشایەوە و رایگەیاندووە، كە پشتیوانی لە سەڵاحەدین بەھائەدین دەكات.

ئەمڕۆ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری ھەولێر دەستی بەكارەكانی حەوتەمین كۆنگرەی كرد، بڕیارە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی ھەریەك لە سەڵاحەدین بەھائەدین و ئەمحەمەد رەئووف و ئەبوبەكر كاروانی، لەسەر پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كێبڕكێ دەكەن.