سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم دەکات
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی عێراق هەرێمی کوردستان كرا و جهخت لهسهر چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کرایهوه

K24- ههولێر:
ئەمڕۆ شەممە 10ی تەمووزی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خەمیس خەنجەر، ئەمینداری گشتیی ( المشروع العربی) و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی و گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان کرا لە سەر بنەمای دەستوور.
لەتەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێ کرا و جەخت لەوە کرایەوە، کە پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بێت و ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بکات.

H.B