پهرلهمانی كوردستان پهكهكه به بیانووی سهرهكی بۆ لهشكركێشییهكهی توركیا دهزانێت
لیژنهی هاوبهشی پهرلهمانی كوردستان و ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق تایبهت به رهوشی ناوچه سنوورییهكانی ههرێمی كوردستان دوا راپۆرتی خۆیان پێشكهش كرد و چهند راسپاردهیهكیشیان خستهڕوو

K24- ههولێر:
پەرلەمانی كوردستان پەکەکە بە تاکە بیانووی لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەریمی کوردستان دەزانێت و داوا دەکەن، پەکەکە رێز لە سەروەری هەرێمی کوردستان بگرێت و تورکیاش کۆتایی بە لەشکرکێشیەکانی بهێنێت و بە شێوەیەکی ئاشتیانە مافی رەوای کورد لە تورکیا بسەلمێنێت و کێشەی پەکەکە و مافە رەواکانی گەلی کورد لەیەك جودابکاتەوە.
پەرلەمانی كوردستان، پەكەكە بە تاكە بیانووی لەشكركێشیەكانی توركیا بۆ سەر خاكی ھەرێمی كوردستان دەزانێت و داواش دەكات، پەكەكە رێز لە سەروەری ھەرێمی كوردستان بگرێت و توركیاش كۆتایی بە لەشكركێشییەكانی بھێنێت.
لیژنەی تایبەت بە ناوچە زیانلێكەوتووەكانی سنووری ھەرێمی كوردستان و دەوڵەتی توركیا، راپۆرتی خۆی سەبارەت بە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكانی پەكەكە و سوپای توركیای پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد.
پێشتر بە بڕیاری سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لیژنەكە لەگەڵ لیژنەی راسپێردراوی پەرلەمانی عێراق وەكو لیژنەیەكی ھاوبەش لە رێکكەوتی 8 و 9ی حوزەیرانی ئەمساڵ سەردانی ناوچه سنوورییهكانی پارێزگای دھۆكیان كرد، بۆ بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی و دەرەنجامەكانی شەڕی پەكەكە و سوپای توركیا لە ناو خاكی ھەرێمی كوردستان، كە زیانی گیانی و ماددی و ژینگەیی زۆری لێكەوتووتەوە.
لیژنەی تایبەت بە ناوچە زیانلێكەوتووەكانی سنووری ھەرێمی كوردستان و دەوڵەتی توركیا، راپۆرتی خۆی سەبارەت بە ئەنجامی شەڕوپێكدادانەكانی پەكەكە و سوپای توركیا پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد.
لە راپۆرتەكەدا ھۆكار و چارەسەر و ئاماری زەرەر و زیانەكان بەگشتی خراونەتەڕوو.. لیژنەكە بوونی، چەکدارانی پەكەكە بە ھۆكاری سەرەكی دەزانێت، كە بووەتە بیانوو بۆ سوپای توركیا بۆ ئەنجامدانی ھێرشەكانی و لەشکرکێشی بۆ سەر خاكی ھەرێمی كوردستان. بەدەنگەوەنەھاتنی حكومەتی عێراق و وڵاتانی ناوچەكە و وڵاتانی دیکە بەرامبەر جموجوولەكانی پەكەكە و ھێرشەكانی سوپای توركیا و پێشلكردنی سەروەری خاكی ھەرێمی كوردستان، بە یەكێكی دیكە لە ھۆكارەكان دەزانێت.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بە شەھیدبوون و برینداربوونی چەندین پێشمەرگە و ھاووڵاتی لەم دواییانەدا كراوە، كە بە گوتەی ئەو پێشمەرگانەی لەناوچەكە بوون و بە لیژنەی پەرلەمانیان راگەیاندووە، لەلایەن پەكەكەوە ئەنجامدراوە. ئاماژە بەوەشدراوە، بە قووڵایی 15 تا 40 كیلۆمەتر خاكی ھەرێمی كوردستان لەلایەن سوپای توركیاوە بەزێنراوە و بەھۆی شەڕەوە بە سەدان گوند وێران و دانیشتووانیان ئاوارەكراون، بەگشتی زیانێكی زۆر بەر ھاووڵاتیان و ژینگە و فەرمانگە حكومیەكانی ناوچەكە كەوتووە.
لیژنەكە چەندین راسپاردەی ھەبووە، لەوانە: حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراقی فیدرال ھەنگاوی خێرا بگرنەبەر بۆ رێگریكردن و كۆتاییھێنا بە گرژییەكان. ئاماژە بەوەشدراوە، حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی حكومەتی عێراقی فیدرالەوە ھەوڵبدات ژمارەی لیواكانی پاسەوانی سنوور زیاد بكات، كە ئێستا ژمارەیان سێ لیوایە، بۆ پاراستنی سنووری ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران، توركیا و سووریا و گواستنەوەی خاڵەكانی پاسەوانی سنوور بۆ خاڵی سفری سنوور.
ھەروەھا جەخت لەسەر قەرەبووكردنەوەی گشت زیانلێكەوتووان لەلایەن حكومەتی عێراق و گرنگیدان بە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان و ئامادەكردنیان بۆ پارێزگاریكردن لە سنووری ھەرێمی كوردستان كراوەتهوه.
لیژنەی ھاوبەشی تایبەت بە ناوچە زیانلێكەوتووەكان لە راپۆرتەكەیدا داوا لە پەكەكە دەكات، رێز لە سەروەری خاكی ھەرێمی كوردستان و عێراق بگرێت و چیتر بیانوو بە دەوڵەتی توركیا نەدات بۆ ھێرشكردنە سەر خاكی ھەرێمی كوردستان.
H.B