کازمی دەچێتە ئەمەریکا

لەگەڵ جۆو بایدن چەند پرسێک لەبارەی داهاتووی عێراق تاوتوێ دەکەن

مستەفا کازمی - سەرۆک وەزیرانی عێراق
مستەفا کازمی - سەرۆک وەزیرانی عێراق

K24 - هەولێر

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەمزووانە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمەریکا دەکات و لەگەڵ جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا باس لە داهاتووی بەڕێوەبردنی عێراق و چەند پرسێکی دیکە دەکەن.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ میدیاکان ئاشکرای کرد، دوو هەفتە لەمەوبەر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن ئەمەریکاوە بانگهێشتنامەی بۆ هاتووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "لە کۆتایی ئەم مانگە مستەفا کازمی سەردانی واشنتن دەکات و لەگەڵ جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە و دیالۆگی ستراتیژی و قۆناغی داهاتووی بەڕێوەبردن و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکەن".

Fly Erbil Advertisment