پەرلەمانتارێكی عێراق گه‌نده‌ڵییه‌كانی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك ئاشکرا دەکات
ده‌یان به‌ڵگه له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دادگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆكراونه‌ته‌وه، كه گه‌نده‌ڵییه‌كانی راكان جبووری له سنووری پارێزگای كه‌ركووك پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه

K24- هه‌ولێر:
له نووسراویكی 16 لاپه‌ڕه‌ییدا، كه ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقی كردووه، جه‌مال شكور، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌نده‌ڵییه‌كانی راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووكی ئاشكرا كردووه و جه‌ختی كرده‌وه، له‌میانه‌ی رۆڵی چاودێریكردنی وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوكارانی له فه‌رمانگه‌كان و ئیداره‌ی كه‌ركووك، به كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه، توانیویانه ژماره‌یه‌كی زۆری به‌ڵگه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له سنووری پارێزگای كه‌ركووك كۆبكه‌نه‌وه و به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكه‌ره‌وه‌یان ده‌ستكه‌وتووه، كه راكان سه‌عید جبووری عه‌لی و ئیداره‌كه‌ی دوای وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، له ماوه‌ی زیاتر له 4 ساڵدا به ده‌یان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئیتیحادی و نووسینگه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له كه‌ركووك و دادگا په‌یوندیداره‌كان له‌سه‌ری تۆماركراون.
له نووسراوه‌كه‌دا بۆ سه‌رۆك كۆمار ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسراوه‌دا ورده‌كاری ئه‌و پرسانه و قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسانه ده‌خه‌ینه روو و داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین، هه‌وڵه‌كانتان چڕ بكه‌نه‌وه و به‌دواداچوونێكی چڕ بۆ ئه‌و دۆسیانه بكه‌ن و به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار (هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه) و لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بگه‌یه‌نن و داواش له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دادگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن، په‌له بكه‌ن له لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و دۆسیانه و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك و ئیداره‌كه‌ی و ئه‌وانه‌ی له‌و دۆسیانه له‌گه‌ڵ جبووری تێوه گلاون، بگرنه‌به‌ر".
به‌گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی په‌رله‌مانتار جه‌مال شكور ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری كردووه و گه‌نده‌ڵییه‌كانی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووكی له 62 دۆسیه‌ی جیاوازدا خستووه‌ته‌ڕوو، زۆربه‌ی ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌سه‌ر جبووری پشتڕاست كراونه‌ته‌وه، له به‌هه‌ده‌ردانی دارایی، واژووكردنی ده‌یان گرێبه‌ست به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی به‌غدا، نووسینی چه‌كی وه‌همی بۆ وه‌رگرتنی ملیاره‌ها دینار و پاره‌داركردنی كه‌سه نزیكه‌كانی له‌سه‌ر حیسابی كه‌ركووك، وه‌رگرتنی بودجه بۆ پڕۆژه‌ی حزمه‌تگوزاری له قه‌زا و ناحیه‌كانی سنووری ئه‌و پارێزگایه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات و وه‌رگرتنی پاره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینایه حكوومییه‌كان بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێك له‌وباره‌یه‌وه بنێت و ده‌یان دۆسیه‌ی دیكه پێكهاتوون.
ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانتار جەمال شکور بۆ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق:















