مه‌سعود حه‌یده‌ر: دوو ساڵی رابردوو باشترین شێوازی حوكمی ره‌شید له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌براوه
كابینه‌ی نۆیه‌م توانیویه‌تی له ماوه‌ی 2 ساڵی ته‌مه‌نیدا خه‌رجی حكومه‌ت بۆ نزمترین ئاست كه‌م بكاته‌وه.. كاره باشه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌یان له داهاتوودا ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:
مه‌سعود حه‌یده‌ر، راویژكاری سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی دامه‌زراندنی رایگه‌یاندبوو، گوتی: كرۆكی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان خوێندییه‌وه، له‌وه پێكهاتبوو، كه ئامانجی حكومه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان، هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و كاراكردنی كه‌رتی تایبه‌ت بوو، كه تا ئێستا به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له كارنامه‌كه‌دا بوون، وێڕای هه‌موو كۆسپ و قه‌یرانه‌كان جێبه‌جێ كراون.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، میوانی ژووری هه‌واڵی كوردستان24 بوو و گوتی: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌م توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئالنگاریانهدا زاڵ بێت، كه به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان گرتبوو و چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی گرنگ له‌و ماوه‌یه‌دا جێبه‌جێ كراون و حكومه‌ت توانی به‌ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر خه‌رجییه‌كان كه‌م بكاته‌وه و پێشینه به دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌وانه‌یه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كار و چالاكییانه زۆر هه‌ستپێكراو نه‌بن له ئێستادا، به‌ڵام له ئاینده‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی زیاتری ده‌بێت، له‌وانه‌ش: كه‌مبوونه‌وه‌ی بیرۆكراتیه‌ت له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، پیشكه‌شكردنی زۆرترین خزمه‌تگوزاری و به ئه‌لیكترۆنیكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، له داهاتوودا هاووڵاتییان زیاتر هه‌ستیان پێ ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌و ماوه‌یه‌دا كێشه‌ی مووچه‌مان هه‌بووه، بۆیه خه‌ڵك كه‌متر چاوی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه بووه.
سه‌باره‌ت به سووربوونی حكومه‌ت له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیش، راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی دووپاتیكرده‌وه، كه‌سایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران زۆر گرنگه بۆ داڕشتنی دیدگا و به‌رنامه و دانانی پلان و كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی خۆی، راسته كه هه‌ریه‌ك له پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان له حكومه‌تدا به‌شدارن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی كارنامه‌ی حكومه‌ت بۆ توانا و متمانه و بۆچوون و دیدگای كه‌سایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ئیراده‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كه‌ی هه‌یه‌تی.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كیشه و ئالنگاریانه‌ی ده‌هاتنه به‌رده‌م كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌یان به‌غدا بوو، به‌ڵام له هه‌ولێر ئیراده‌یه‌كی زۆر به‌هێز هه‌بوو بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و كیشه و گرفتانه‌دا و سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و تیمه وه‌زارییه‌كه‌ی توانیویانه له‌و باره‌یه‌وه سه‌ركه‌وتوو بن.
مه‌سعود حه‌یده‌ر جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌كرێت پێناسه‌ی دوو ساڵی رابردووی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان به‌وه پێناسه بكرێت، كه "دوو ساڵی رابردوو، باشترین شێوازی حوكمی ره‌شیده كه له هه‌رێمی كوردستان چه‌سپێندراوه" و گوتیشی: به به‌رده‌وامیدان به‌و شێوازه، ده‌توانین له داهاتوودا هه‌نگاوه‌كانمان خێراتر بكه‌ین.