ئەبوبەكر عەلی: پێشنیارەكەی محەمەد فەرەج چاوەڕوانكراو بوو
"ئەو پێشنیارەم بە قسەیەكی زیاد زانی"
K24 - ھەولێر
ئەبوبەكر عەلی، كاندید بۆ ھەڵبژاردنی پۆستی ئەمینداری گشتی لە كۆنگرەی حەوتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، ئەو ناكشێتەوە و پێشنیاری محەمەد فەرەج بۆ خۆكشاندنەوە بە مەبەستی سەركەوتنی سەڵاحەدین بەھائەدین چاوەڕوانكراو بوو.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24) ئەنوبەكر عەلی گوتی: "پێشنیاری محەمەد فەرەج بۆ خۆكشاندنەوەی كاندیدان بۆ سەڵاحەدین بەھائەدین چاوەڕوان كراو بوو، ئەو پێشنیارە بۆ خۆی باش بوو، بەڵام كە پێشنیاری بۆ ئێمە كرد من بە قسەیەكی زیادم دەزانی".
ئەوەشی خستەڕوو: "من بە متمانەوە بەردەوام دەبم لە خۆكاندید كردن بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی".