له‌مه‌ودوا داواكارى قوتابیان بۆ گواستنه‌وه و دابه‌زین به ئۆنڵاین ده‌بێت
پێویسته هیچ كه‌سێك سه‌ردانى هیچ شوێنێك نه‌كات ورده‌كارییه‌كان هه‌مووی خراوه‌ته روو له ئه‌مڕۆوه وێبسایته‌كه كارا كراوه

K24 - هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى به ئه‌لكیترۆنى كردنى دامه‌زراوه زانستییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، پڕۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى قوتابیانی به شێوه‌یه‌كى ئه‌ليكترۆنى راگه‌یاند.
عه‌باس ئه‌كره‌م دزه‌یی، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ ده‌ستیكرد به گواستنه‌وه‌ى قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى كوردستان، به شێوه‌یه‌كى ئۆنڵاین، به‌تایبه‌ت ئه‌و قوتابیانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت بۆ ئه‌مساڵ خوێدن به شێوه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێبكه‌ن، له‌مڕۆوه قوتابیان ده‌توانن كاروباره‌كانیان به شێوه‌یه‌كى ئۆنڵاین ئه‌نجام بده‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستى كار ئاسانى بۆ قوتابیان، به ئه‌لیكترۆنى كردنى كاروباريان، كه دوو ساڵه ده‌ستمان پێكردووه، پڕۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى قوتابیان له زانكۆیه‌كه‌وه بۆ زانكۆیه‌كى دیكه، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ى قوتابیان له به‌شێكه‌وه بۆ به‌شێكى دیكه، راگه‌ینرا، ئه‌م پڕۆسانه كراوه‌ته ئه‌لیكترۆنى و به شێوه‌یه‌كى ئۆنلاین ئه‌نجامده‌درێت، بۆ ئه‌مساڵیش، له ئه‌مڕۆوه، بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت گواستنه‌وه بۆ زانكۆكان ئه‌نجامبده‌ن، یاخود له به‌شێكى كۆلێژێكه‌وه بۆ به‌شێكى دیكه داببه‌زن، ده‌ستپێده‌كات.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا گوتیشی، له رێگه‌ى ناونیشانێكه‌وه كه له‌سه‌ر وێبسایتى فه‌رمى وه‌زاره‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌توانن داواكارى گواستنه‌وه‌ى دابه‌زین، بۆ وه‌زاره‌ت، پێشكه‌ش بكه‌ن، پێویست ناكات هیچ قوتابیه‌ك بۆ ئه‌م پڕۆسانه سه‌ردانى وه‌زاره‌ت و زانكۆ و یاخود كۆلێژ بكه‌ن، به‌ڵكو له رێگه‌ى ئۆنڵاینه‌وه داواكارییه‌كه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، دواتر لیستى خواسته‌كان پیشانده‌درێت كه بۆ كوێ مافى هه‌یه بگوازرێته‌وه، دواتر لیستى دابه‌زین پیشانده‌درێت كه بۆ كام كۆلێژ ده‌یه‌وێت داببه‌زێت.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا روونیشیكرده‌وه، ئه‌م پڕۆسه‌یه به پێى مه‌رج و رێنماییه‌كان ده‌كرێت، كه له‌سه‌ر وێبسایتى تایبه‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه، قوتابیان ده‌توانن رێنماییه‌كان بخوێننه‌وه، دواتر كاره‌كانى خۆیان رایی بكه‌ن، كه پێكهاتووه له (13) حاڵه‌ت، له‌م چوارچێوه ده‌توانن داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، ساڵانه قوتابیان سه‌رگه‌ردان ده‌بوون، كه ئایا چۆن بتوانن پڕۆسه‌كه ئه‌نجامبده‌ن، یاخود شاره‌زاییان نه‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌م وێبسایته ته‌واوى ورده‌كارییه‌كان خراوه‌ته روو.
ئاماژه‌شیپێكرد: پێویسته هیچ سه‌ردانى هیچ شوێنێك نه‌كه‌ن، ورده‌كارییه‌كان هه‌مووی خراوه‌ته روو، له ئه‌مڕۆوه وێبسایته‌كه كارا كراوه، تاوه‌كو (2ی ئه‌یللول) ی ئه‌مساڵ، پڕۆسه‌ى گواستنه‌وه و دابه‌زین به‌رده‌وام ده‌بێت، دواجار فه‌مانی زانكۆییان بۆ ده‌رده‌چێت، ته‌نها بۆ قوتابیانى به‌كالۆریۆس و دیبلۆم رێكخراوه.
ك.ب