روانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ: میلیشیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر سنووری سووریا بۆردومانكران
هێرشه‌كه له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدرا

K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ند پێگه‌یه‌كی گرووپه میلیشیاكانی عێراقی له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر سنووری سووریا بۆردومانكران.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، رامی عه‌بدوڵڕه‌حمان گوتی: هێرشه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه له نزیك سنووری ئه‌لبووكه‌مال له سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا ئه‌نجامدراوه.
گوتیشی: تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی لایه‌نی به‌رپرس له‌و هێرشه نه‌زانراوه و به‌هۆی هه‌نووكه‌یی رووداوه‌كه‌ش، هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی هێرشه‌كه رانه‌گه‌یه‌ندراون.
H.B