ئێران فه‌رمان به میلیشیا شیعەکانی عێراق دەکات هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمه‌ریکا چڕ بكه‌نه‌وه
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران پەیامی عەلی خامنەیی گەیاندووەتە سەرکردەی میلیشیاکانی عێراق
K24- هه‌ولێر:
بەگوێرەی چه‌ند سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە سه‌ردانه رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا بۆ به‌غدا، حوسێن تەیب، فەرماندەی هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ میلیشیا شیعەکانی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر راسپارده‌ی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە میلیشیاکان کردووە، هێرشەکانیان بۆ سەر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئەمه‌ریکا لە عێراق چڕتر بكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، كه قسه‌یان بۆ رۆیته‌رز كردووه، فەرماندە ئێرانیەکە هۆشداریشی داوەتە میلیشیاکان، کە نەچنە شەڕێکی سەرتاسەرییهوه لەگەڵ ئەمه‌ریکا و دۆخەکە زۆر ئاڵۆز نەکەن، تەنیا بەشێوەیەکی سنووردار هێرشەکانیان زیاد بکەن.
فەرماندەیەکی سەربازی میلیشیا شیعەکان بە ئاژانسی رۆیتەرزی گوتووە: حوسێن تەیب پەیامی عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێرانی گەیاندووەتە سەرکردەی میلیشیاکانی عێراق و پێی گوتوون: فشارەکانیان بۆسەر ئەمه‌ریکا لە عێراق و سووریا چڕ بکەنه‌وه، بۆ ئەوەی لە ناوچەکە بکشێتەوە.
یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ و به‌گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ی چه‌كدارانی گرووپه میلیشیاكان له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا، چه‌ندین جار بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی سووریا كراونه‌ته ئامانج.
له‌وباره‌شه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، هه‌روه‌ك سوپای پاسدارانی ئێرانیش كه پێشتر چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی خوێناویی بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد، هیچ كۆمێنتێكی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته نه‌داوه.
H.B