لێژنەی دارایی پەرلەمان: مووچەی پلە باڵاکان کە بە نایاسایی وەریانده‌گرت راگیرا

سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەنایاسایی دوو مووچە و سێ مووچە وەردەگرن مووچەکانیان راگیراوە

محەمەد ئێلخانی/ بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان
محەمەد ئێلخانی/ بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

محەمەد ئێلخانی، بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەنایاسایی دوو مووچە و سێ مووچە وەردەگرن، مووچەکانیان راگیراوە و پێداچوونەوە بە لیستەکانیشیان بەردەوامە.

گوتیشی: مووچەی ئەو پلە باڵایانەش راگیراوە، کە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن، لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیش پێداچوونەوە بە لیستی خانەنشینی سەربازی، دەستیپێکردووە.

محەمەد ئێلخانی، روونیشیکردەوە، بە هەزاران کەس دوو مووچە و سێ مووچە وەردەگرن، لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی، مووچەکانیان دەبڕن، تەنیا یەک مووچەی ئاسایی خۆیان وەردەگرن.

ک.ب

Fly Erbil Advertisment