بكوژانی "هیشام هاشمی"ی رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركران
ساڵێك به‌ر له ئێستا له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌كه‌ی له به‌غدا كوژرا

K24 - هه‌ولێر:
دوای ساڵێك به‌سه‌ر تیرۆركردنی، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی (16ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاند، "به‌ڵێنی خۆمان بردەسەر و بكوژانی "هیشام هاشمی"مان دەستگیركرد".
كازمی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "به‌ڵێنی خۆمان بردەسەر و بكوژانی "هیشام هاشمی"مان دەستگیركرد، پێشتریش گرووپەكانی مەرگ و بكوژانی "ئەحمەد عەبدولسەمەد"مان رووبەڕووی دادگا كردەوە و سەدان تاوانبارمان دەستگیركرد".
دوای زیاتر له ساڵێك، بكوژانی "هیشام هاشمی"ی رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیران، به‌ڵام كازمی له تویته‌كه‌یدا هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی بكوژه‌كانه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه.
هاشمی، كه له (6ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2020)، لەکاتێکدا لە رێگە بوو بۆ ماڵەوەی لە ناوچەی زەیوونە لە بەغدا، بە گوللـە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی کوژرا.
ئه‌و كات وا بڵاوكرایه‌وه كه دوو چەکدار بەسواری ماتۆرسکیل لە دەرەوەی ماڵەکەی "هیشام هاشمی"ی تەمەن 47 ساڵیان لە بەغدا، لە ناوچەی زەیوونە بە گوللـە تیرۆر کرد.
دوای كوژرانی هاشمی، ئاژانسی "ئەسیۆشەیتد پرێس" بڵاویکرده‌وە "چەند هەفتەیەك به‌ر له کوژرانی، "هاشمی" بەو کەسانەی گوتووە، کە متمانەی پێکردوون، دەترسێت لەوەی میلیشیاکانی ئێران پاڵپشتییان دەکات، بیکوژن، هاوڕێکانی ئامۆژگارییان کردووە رووبکاتە هەولێر بۆ ئەوەی پارێزراو بێت".
دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی یەکەمی 2017 عێراق سەرکەوتنی بەسەر داعش راگەیاند، "هیشام هاشمی" زیاتر له كاره‌كانیدا تیشكی خستە سەر ئەو گرووپە چەکدارانەی عێراق، کە ئێران پاڵپشتییان دەکات و یارمەتیدەربوون لە شکستهێنان بە داعش. ئەو، بە دەنگی بەرزەوە لە دژی هەندێك لەو گرووپانە قسەی کرد.
د.ی