بارەگای ژمارەیەک حزب دادەخرێن

ئەو حزبانە مۆڵەتیان نییە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

لە چەند پارێزگایەکی عێراق، بارەگای ئەو حزبانە دادەخرێن کە مۆڵەتی فەرمییان نییە و 90 رۆژ وەک وادە بۆ ئەو حزبانە دیار دەکرێت.

هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی حزب و قەوارە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقی راگەیاند "لایەنە ئەمنییەکان لە چەند پارێزگایەک راسپێردراون، کە بارەگای ئەو حزبانە دابخەن، کە مۆڵەتی فەرمیان نییە".

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " 90 رۆژ مۆڵەت دراوەتە ئەو حزبانە بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی دامەزراندنی حزب، ئەوانەی لەو وادەیەدا کارەکانیان تەواونەکەن، بارەگاکانیان دادەخرێن".

Fly Erbil Advertisment