گرافیک... زانیاری لەبارەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون
K24 - هەولێر
نەخۆشی تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەکی مەترسیدارە كه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و ده‌بێته هۆی مردنی 60%ی تووشبووان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌ر و ڤاكسینێك بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی تای خوێنبەربوو، ڤایرۆسیەکە بە ھۆی چەند جۆرێکی جیاوازی ڤایرۆسەوە تووشی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە خوێنبەرە بچووکەکان، دواتر خوێنبەربوون کە دەبێتە ھۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی تووشبووەکە.
شێوازی گواستنەوەی نەخۆشیەکە، بەپێی جۆری ڤایرۆسەکە دەگۆڕێت بەجۆرێک لە ھەندێک حاڵەتدا بەھۆی گەستنی مێشولە دەگوازرێتەوە، ھەروەھا بە بەرکەوتنی بە شلەکانی ئاژەڵە تووشبوو نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
نیشانەکانی نەخۆشیەکە لەنێوان 3-14 رۆژ دەردەکەوێت کە ئەمانەن:
1-تایەکی زۆر
2- بێهێز بوون
3- گێژی.
4- ئازاری ئێسک و جومگە و ماسولکەکان.
نیشانەکانی تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە بەمشێویەیە:
خوێنبەربوون لەژێر پێست هەروەها تێکچوونی فرمانەکانی کۆئەندامی دەمار و هەندێکجاریش بورانەوە. لە حاڵەتی مەترسیداریشد لەکارکەوتنی گورچیلە و جگەر و کێشەی ھەناسەیە.
بەگوێرەی ئامارەکان، له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا سێ حاڵه‌تی مردن به نه‌خۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆماركراوه، یه‌كێكیان له به‌غدا، دوو كه‌سی دیكه‌ش له پارێزگای زیقاڕ، له‌گه‌ڵ دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی گومان‌لێكراو له ئه‌نبار.