چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی خوازیارن بۆ جه‌ژن قوربانی بكه‌ن
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی "تای خوێن به‌ربوون" له عێراق پێویسته هاووڵاتیان پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه بن

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌ركرد، كه خوازریارن بۆ رۆژی جه‌ژن قوربانی بكه‌ن، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی "تای خوێنبه‌ربوون" له‌ناو ئاژه‌ڵه‌كانی عێراق، پێویسته هاووڵاتییان پابه‌ندی ئه‌و رێنماییانه بن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی سامانی ئاژەڵ و فێترنەری له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، هه‌رچه‌ند ئه‌و نه‌خۆشییه له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام بۆ پارێزگاریكردن له سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان پێویسته ره‌چاوی ئه‌و رێنماییانه بكه‌ن.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و نه‌خۆشییه راسته‌وخۆ له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، بۆیه پێویسته هاووڵاتیان ئاگاداری ته‌ندروستی ئه‌و ئاژه‌ڵه بن، كه بۆ قوربانی سه‌رده‌بڕن، هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌ر له سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕینیش پشكنین بۆ گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كه بكرێت و نابێت له ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربڕخانه‌كان ئاژه‌ڵه‌كان سه‌ر ببڕن.
هاوكات جه‌ختیش له به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی پاك بۆ دابه‌شكردنی گۆشتی قوربانی ده‌كاته‌وه و پێویسته گۆشته‌كه له‌ناو كیسه‌ی پاك و شه‌فاف دابه‌ش بكرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی:
چەند رێنماییەکی گرنگ بۆ بەرچاو روونی ئەو هاووڵاتیانەی خوازیاری قوربانی کردنن بەبۆنەی جەژنەوە، بەتایبەتی دوابەدوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون (الحمی النزفیة) لە عێراق.
بەڕێزان .....لەبەر هەبوونی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لەعێراق، هەرچەندە تا ئێستا لە کوردستان ئەم حاڵەتە بەدی نەکراوە، لەپێناو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە و سەلامەتی ئێوە، بەهۆی ئەوەی کە ئەم جۆرە نەخۆشیە راستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ ب.گ. سامانی ئاژەڵ و فێترنەری بەپێویستی دەزانێت کە ئەم رێنماییانەی خوارەوە بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری بەڕێزتان بڵاوبکاتەوە:
یەکەم/ ئەو ئاژەڵەی سەردەبڕدرێت دەبێت تەندروست بێت و قڕنە و گەنەی لەسەر نەبێت.
دووەم/ ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگە سەردەبڕدرێت، تاکو پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی بۆ بکرێت و دڵنیابین لە تەندروستی گۆشتەکە.
سێیەم/ گۆشتی قوربانی لە ناو کیسی شەفاف دابەش بکرێت و دەبێت کیسەکە خاوێن و نوێ بێت .
چوارەم/ سەربڕینی ئاژەڵ لە ناو ماڵ و کۆڵان هۆکارێکە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکان و پیسبوونی ژینگە ،هەروەك دیاردەیەکی ناشارستانیە، بەتایبەتی لە ئێستادا کە چەند حاڵەتێکی نەخۆشی خوێن بەربوون (الحمی النزفیة) لە عێراقدا تۆمار کراون.
پێنجەم/ لەکاتی وەرگرتنی گۆشتی قوربانی، راستەوخۆ بەکاری مەهێنه و بیست چوار کاتژمێر لە ساردکەرەوەی بهێڵەوە.
شەشەم/ لەکاتی دەستکاری کردنی گۆشت و لاشەی ئاژەڵ دەستکێش بەکار بهێنە.
حەوتەم/ ئەگەر گومانت لە گۆشتی ئاژەڵی قوربانی هەبوو پەیوەندی بە لێژنەکانەوە بکە.
لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی ئێوە هیوادارین کە سەرباری رێنماییە ئاینیەکان، ئەم رێنمایانەش جێبەجێ بکەن، خێری هەموولایەك قبول بێت، ٳن شاءاللە.
راگەیاندنی وەزارەتی
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
H.B