ئەمەریکا وەڵامی گەنجێکی عێراقی دەداتەوە
جۆی هوود به‌رپرسی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا پێی راگەیاند، خۆت مەکوژە لە داهاتوو چاومان پێت دەکەوێت

K24- هه‌ولێر:
جۆی هوود، به‌رپرسی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا، له لێدوانێكدا، وه‌ڵامی ئه‌و گه‌نجه عێراقییه دایەوه، كه هه‌میشه له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆوه، ره‌خنه له دۆخی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت و په‌یام ئاراسته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مەریكا ده‌كات.
جۆی هوود رایگەیاند، سڵاوت لێبێت خۆشه‌ویستم عه‌للاوی، ژیان به‌نرخه، ئێمه‌ی ئه‌مەریكییه‌كان، له شه‌ڕی دژ به داعش، یارمه‌تی ئێوه ده‌ده‌ین، دڵگران مه‌به، ده‌نگی تۆ له پێناو عێراق، گرنگه، كاتێك سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌م، هیوادارم چاوم پێت بكه‌وێت، بە یه‌كه‌وه پاچه بخۆین.
گوتیشی: سڵاوت لێبێت خۆشه‌ویستم عه‌للاوی، خۆت له‌سه‌ر بانه‌وه فڕێمه‌ده، ئه‌مریكا تۆی خۆشده‌وێت، من جۆ بایدن نیم، جۆی هوودم، به‌رپرسی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
Acting Assistant Secretary Hood responds to Ali Adil: https://t.co/xfkLXetf2n pic.twitter.com/1kn2OovRnx
— U.S. State Dept - Near Eastern Affairs (@StateDept_NEA) July 18, 2021
ناوبراو ئاماژەشیپێکرد، ژیان به‌نرخه، ئێمه‌ی ئه‌مەریكییه‌كان یارمه‌تی ئێوه ده‌ده‌ین له شه‌ڕی دژ به داعش، دووباره لەکاتی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق، وڵات پێویستی به تۆیه، دڵگران مه‌به، ده‌نگی تۆ بۆ پێناو عێراق گرنگه، به هۆی كۆرۆناوه، ناتوانم له‌گه‌ڵ خۆم بتبه‌م بۆ ئه‌مەریكا، به‌ڵام كاتێك سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌م، هیوادارم چاوم پێت بكه‌وێت، به یه‌كه‌وه پاچه بخۆین، جه‌ژنت پیرۆز، هه‌موو ساڵێك به‌خۆشی.
لە دواین ڤیدیۆی عه‌للاوی، کە گەنجێکی عێراقییە، تێیدا هەڕەشەی خۆکوشتنی کرد، ئەگەر نەیبەنە ئەمەریکا، لە وەڵامدا، جۆی هوود، به‌رپرسی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا، پێی راگەیاند، خۆت مەکوژە، لە داهاتوودا چاومان پێت دەکەوێت.