كه‌مپی ئاواره‌كان له عه‌ربه‌ت ئاگری گرت
زیانی گیانیش له رووداوه‌كه‌دا هه‌یه

K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند، ئاگر له كه‌مپی ئاشتی له ناوچه‌ی عه‌ربه‌ت له سنووری پارێزگای سلێمانی کهوتووهتەوە و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زیانی گیانیش له رووداوه‌كه‌دا هه‌ن.
رێکان جەمال، گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرگری شارستانی سلێمانی بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد: له‌و رووداوه‌دا منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها گوتی: تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه كۆنترۆڵی ئاگره‌كه‌یان كردووه، سه‌باره‌ت به هۆكاری ئاگره‌كه‌ش، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ست نییه.
جێگای ئاماژه‌یه، زیاتر لە 2 هه‌زار خێزانی ئاواره له‌و كه‌مپه‌دا نیشته‌جێكراون، كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی شنگال و عەرەبی موسڵن.