قەڵادزێ.. ئەندازیارێك لە زێی بچوك خنکا
بۆ رزگاركردنی كوڕه‌كه‌ی چوو.. خۆی خنكا و كوڕه‌كه‌ی رزگار بوو

K24- راپه‌ڕین:
ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی عەلی ساڵح ئیبراهیم، له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنی گیانی كوڕه‌كه‌ی له خنكان له زێی بچووك، خۆی خنكاوه به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی رزگاری بووه.
به‌گوته‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین، ئه‌و هاووڵاتییه لەدایکبووی ساڵی 1973یه و دانیشتووی گەڕەکی ئاشتیی قەڵادزێیه، پیشەی ئەندازیاره و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری فەرمانگەی کارەبای قەڵادزێیه.
پۆلیسی راپەڕین بڵاوی کردەوە، ناوبراو کاتێك خنکاوە، كه كوڕه تەمەن 14 ساڵەكهی له‌ناو ئاوی زێ مەلەی کردووە، بەڵام كاتێك باوكه‌كه زانیویه‌تی ژیانی كوڕه‌كه‌ی کەوتووه‌تە مەترسیەوە، ده‌ستبه‌جێ و بە جلی ئاسایی چووه‌تە ناو ئاوەکە بۆ رزگارکردنی کوڕەکەی، به‌ڵام نەخۆی بۆ رزگار کراوە و نە كوڕەکەشی و دەستبەجێ خنکاوە.
وه‌ك پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی پێداوه، كوڕه‌كه‌ی لەلایەن برای هاووڵاتیە خنکاوەکەوه رزگار کراوە، کە دەکاتە مامی كوڕەکە.
پۆلیسی راپەڕین راشیگه‌یاند، تەرمی ناوبراو لەپزیشکی دادوەری راده‌ستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.

H.B