بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كات
بزووتنه‌وی تاڵیبان: دوای کشانەوەی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ناتۆ له ئه‌فغانستان، رێگە بە مانەوەی سەربازی هیچ وڵاتێکی دیکە نادەین لەسەر خاکی وڵاته‌كه‌مان

K24- هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هەرەشە لە تورکیا دەکات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، رێگە بە مانەوەی سەربازی هیچ وڵاتێكی دیكه لەسه‌ر خاكی وڵاتەکەمان نادەین.
زەبیحولا موجاهید، گوتەبێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان دووپاتیكرده‌وه، دوای کشانەوەی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ناتۆ له ئه‌فغانستان، رێگە بە مانەوەی سەربازی هیچ وڵاتێکی دیکە نادەین لەسەر خاکی وڵاته‌كه‌مان.
گوتەبێژەکەی تاڵیبان ئاشکرایكرد، 90%ی سنوورەکانی ئەفغانستانیان کۆنترۆڵکردووە، واتە سنوورەکانی تاجیکستان، ئۆزبەکستان، تورکمه‌نستان و ئێران لەژێر کۆنترۆڵی تاڵیباندایە و به تێکڕا 400، ناوچەی ئەفغانستانیان گرتوونەتەوە.
لەبارەی داعش و هەبوونی چەکداری وڵاتانی دیکە لە ناو ریزەکانیان، زه‌بیحوڵڵا گوتی: هیچکات رێگە بە جموجووڵی داعش لە ئەفغانستان نادەن و رووبەڕوویان دەبنەوە.
هه‌روه‌ها ره‌تیشی كرده‌وه، هیچ چەکدارێکی چینی یان وڵاتانی ئاسیای ناوەراست لەناو ریزەکانی بزووتنه‌وه‌كه‌یاندا هەبن.
ئەم قسانەی گوتەبێژی تاڵیبان لە کاتێکدایە، کە بڕیارە دوای کشانەوەی ئەمه‌ریکا و ناتۆ، ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامد کارزای له ئه‌فغانستان بە تورکیا بسپێردرێت.
H.B