ئه‌نتۆنی بلینكن: ئەمه‌ریکا شانازی بە دۆستایەتی و هاوبەشی لەگەڵ عێراق دەکات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: جێگای شانازییه كه ئه‌مه‌ریكا وه‌ك یه‌كه‌م وڵات پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ عێراق كۆكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بتوانن به ئازادانه سه‌ركرده‌كانی خۆیان هه‌ڵبژێرن

K24- هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، ئەمه‌ریکا شانازی بە دۆستایەتی و هاوبەشی لەگەڵ عێراق دەکات و شانازی بەوەش دەکات، کە پشتوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەو وڵاتە کۆکردووەتەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی عێراق لە هەڵبژاردەکانی ئۆکتۆبه‌ردا بە ئازادی و لە پرۆسەیەکی تەواو شەفاف و ئازادانه سەرکردەکانی داهاتووی خۆیان هەڵبژێرن.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا لە میانەی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییە هاوبەشەکەی، لەگەڵ فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییەکەی له واشنتن هاتوون و گوتی: "ئەمه‌ریکا شانازی بە دۆستایەتی و هاوبەشی لەگەڵ عێراق دەکات لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشانەی ئێستا هەن، وەك: کۆڤید 19، گۆڕانی کەشوهەوا و وزەی نوێ بووەوه، وەك وڵاتی یەکەم بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە عێراقیەکان و رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ خەڵکی عێراق".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "ئەمه‌ریکا شانازی بەوەش دەکات، كه پشتوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەو وڵاتە کۆکردووەتەوە، بۆئەوەی خەڵکی عێراق لە هەڵبژاردەکانی ئۆکتۆبه‌ردا بە ئازادی و لە پرۆسەیەکی تەواو شەفاف و ئازادانه سەرکردەکانی داهاتووی خۆیان هەڵبژێرن".
بلینكن دووپاتیشیكرده‌وه، "زۆربەی ئەو کارانەش كه پێکەوە کردووەمانە جێگه‌ی شانازین و هاوپەیمانیمان لەسەر بنەما رێز و بەرژوەندی هاوبەشە و گفتوگۆی ستراتیژیش بەشێکە لەو کارانە".
H.B