سامان شاڵى: له دواى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا میلیشیاکان هەوڵی داگیرکردنی هه‌رێمى كوردستانیش دەدەن
عێراق داواى مه‌شقى سه‌ربازى و هه‌واڵگری له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌ولاشه‌وه داواى لێده‌كرێت لە عێراق بکشێتەوە

K24 - هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، دكتۆر سامان شاڵى، چاودێری سیاسی و شاره‌زا، له كاروبارى ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، جه‌ختێكى زۆر له‌سه‌ر مسته‌فا كازمى هه‌یه، له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئه‌مه‌ش واقعى نیه، كه به‌شی شهڕكهرهكهى بچێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ى دیكه بمێنێته‌وه.
سامان شاڵى، راشیگه‌یاند، عێراق داواى مه‌شقى سه‌ربازى و هه‌واڵگری له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات،داواشی لێده‌كرێت، ئاسمانى عێراق بپارێزرێت، ئایا سوپاى عێراقى ده‌توانێت، ئه‌م كارانه ئه‌نجامبدات، كه وه‌ڵامه‌كه‌ى بێگومان، نه‌خێره، پێیان ناكرێت.
روونیشیكرده‌وه، پرسه ئه‌منییه‌كان، له ئێستادا له‌ده‌ستى حكومه‌تى عێراقدا نیه، چونكه حكومه‌تی عێراق و سوپاکەی لاوازن، له كاتى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا، له عێراق، كاره‌ساتی گه‌وره رووده‌دات، هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى كه له ئه‌فغانستان روویدا، له ماوەی چه‌ند رۆژێك، عێراق ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستى میلیشیاكان، جگه له هه‌رێمى كوردستان نه‌بێت.
ئاماژه‌شیپێكرد، ئه‌و میلیشیایانه، له دواى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا، روو له هه‌رێمى كوردستانیش ده‌كه‌ن، تا داگیری بکەن، ده‌بێت ئێمه خۆمان بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش ئاماده بكه‌ین.
ک.ب