به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی جیاوازیان بۆ ره‌خنه‌كانی پلاسخارت هه‌یه
به‌رپرسانی عێراق له ره‌خنه‌كانی پلاسخارت ناڕازین و به‌رپرسانی هه‌رێمیش ئه‌و ره‌خنانه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن

K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسانی عێراق ره‌خنه له جموجۆڵ و هه‌ڵوێسته‌كانی جنین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌گرن و ده‌ڵێن: پلاسخارت پێشێلی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كردووه، و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی عێراقدا ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌ركی پلاسخارت ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تییه و رۆڵی نێوه‌ندگیری له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عێراق ده‌بینێت و بەبڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی ئەو وڵاتە نێردراوه.
كاری جنین هێنس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رووبه‌ڕووی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه ده‌بێته‌وه و به‌رپرسانی عێراق به ئاشكرا داوای دانانی سنوورێك بۆ كاری پلاسخارت ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌ركی پلاسخارت ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تییه و رۆڵی نێوه‌ندگیری له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عێراق ده‌بینێت و بەبڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی ئەو وڵاتە و سەرپێخستن و گێڕانەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت، نێردەی یۆنامی لە عێراق کاردەکات.
له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا فاڵح فەیاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی گوتی: پلاسخارت رۆڵی پیشه‌یی خۆی تێپه‌ڕاندووه و بووه‌ته كارتێك له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق.
فه‌یاز رووی زمانی ره‌خنه‌كانی له نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد و گوتی: ئێمه پێویستیمان به رۆڵی پیشه‌ییانه‌ی ئێوه‌یه، نه‌ك كارتێك له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا.
له لایه‌كی دیكەشەوە، عیزه‌ت شابه‌نده‌ر، سیاسه‌تمه‌داری دیاری شیعه ره‌خنه له رۆڵی پلاسخارت له عێراق گرت و گوتی: نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و نهێنی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵات‌دا ده‌كات.
شابه‌نده‌ر له نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داواه كردووه، سنوورێك بۆ پێشێلكارییه‌كانی پلاسخارت دابندرێت، چونكه به گوته‌ی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشێلی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كردووه و ده‌ستوه‌ردان له دۆخی ناوخۆیی عێراقدا ده‌كات.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه، گرژی و به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان به‌رپرسانی عێراق و جێنین هێنس پلاسخارات رووده‌دات، چه‌ندین جاری دیكه‌ش به هۆی ره‌خنه‌گرتن له ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی هه‌ندێك له گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ناكۆكی له نێوان پلاسخارت و به‌رپرسانی عێراق، به تایبه‌ت سه‌ركرده‌ی میلیشیاكان روویداوه.
کاردانەوەی بەرپرسانی شیعە لە قسەکانی پلاسخارت تەواو جیاوازە لە هەڵسوکەوتی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گلەیی و رەخنە و پێشنیازەکانی پلاسخارت، پێچەوانەی بەغدا، لە ناو جەرگەی هەولێر له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، له كۆنفرانسێكدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئیداری و سیاسی، ئه‌گه‌رچی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گوتارێكی ره‌خنه‌ئامێزی پێشكه‌شكرد، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمه‌وه، به سینگفراوانییه‌وه گوتاره‌كه‌ی وه‌رگیرا و رووبه‌ڕووی ره‌خنه نه‌بووه‌وه، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسانی عێراق، كه ره‌خنه‌یان له جموجۆڵ و هه‌ڵوێسته‌كانی پلاسخارت هه‌یه و هەمیشە هێرشی دەکەنە سەر، له كاتێكدا ئه‌ركی پلاسخارت له عێراق نوێنه‌رایه‌تیكردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و رۆڵی نێوه‌ندگیری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌بینێت.
H.B