دووشه‌ممه کازمی لە واشنتنە
له چوارچێوه‌ى گفتوگۆكانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق مسته‌فا كازمى سه‌ردانى ئەمەریکا ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
جین بساكى، گوته‌بێژى كۆشكى سپى، رایگه‌یاند، رۆژى دووشه‌ممه، جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، پێشوازى له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ده‌كات.
راشیگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى گەڕی چواره‌مى گفتوگۆكانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، مسته‌فا كازمى سه‌ردانى واشنتن ده‌كات، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، پرسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، یەکلایی بکرێتەوە،.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش بڵاویانكرده‌وه، عێراق و ئه‌مه‌ریكا، به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ن، كه تا كۆتایی ساڵ، سوپاى شه‌ڕكه‌رى ئه‌مه‌ریكا، عێراق جێده‌هێڵێت، ته‌نها ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ى مه‌شقپێكردن نه‌بێت، بۆ راهێنانى سه‌ربازانى سوپای عێراق، ده‌مێننه‌وه.
سەرچاوە: روسيااليوم
ک.ب