میلیشیاکانی عێراق: رێگە نادەین هیچ سەربازێکی بیانی لە عێراق بمێنێتەوە
"راهێنەرە سەربازییەکان لە عێراق شکستیان هێناوە"

K24 - هەولێر
میلیشیا شیعەکانی عێراق دووپاتیدەکەوە، رێگەنادەن هیچ سەربازێکی بیانی لەسەر خاکی وڵاتەکەیان بمێنێتەوە.
دەستەی هەمانگی گروپەکانی موقاوەمەی عێراقی، بەیاننامەیەکی لەبارەی دوایین گەڕی گفتوگۆی ستراتیژی بەغدا و واشنتن بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "راهێنەرە سەربازییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان، شکستیان هێناوە لە عێراق و رۆڵی سیخوڕ بەسەر دەزگا ئەمنییەکان دەبینن، بۆیە رێگەنادەین هیچ سەربازێکی بیانی لەسەر خاکی عێراق بمێنێتەوە".
هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە "ئەرکی سەرەکی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا لە عێراق، پارێزگاریکردنە لە ئیسرائیل و سیخوڕی بەسەر گرووپەکانی موقاوەمە".
پەیوەست بەو پرسە دوێنێ، قەیس خەزعەلی ئهمینداری میلیشیای عەسائیب ئههلولحهق رایگەیاندبوو "مانهوهی هێزەکانی ئهمەریكا لهپێناو عێراقییهكان نییه، بهڵكو بۆ بهرژوهندی ئیسرائیله".