گرافیك.. هێرشه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
سوپاسالاری پێشمەرگە: پەکەکە پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ حەرامکردنی شەڕی براکوژی دەقۆزێتەوە

K24- هه‌ولێر:
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خاڵه‌كانی هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌نه ئامانج، دوایین جاریش کاتژمێر 8:30ی بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێك لە خاڵەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە چیای مەتینا لە دەڤەری ئامێدی، چەکدارانی پەکەکە تەقەیان لە ئالییاتەکانی پێشمەرگە کرد.
له‌وباره‌شه‌وه جەمال محەمەد ئێمینکی، سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ کوردستان24 رایگەیاند، " لە تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی پەکەکەدا بۆ ئامێرە سەربازییەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، و پێشمەرگە وەڵامی تەقەکردنەکەی په‌كه‌كه‌ی داوەتەوه".
سوپاسالاری پێشمەرگە گوتیشی: "پەکەکە پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ حەرامکردنی شەڕی براکوژی دەقۆزێتەوە و ماوە ماوە هەڕەشە دەکات و شەڕ بە پێشمەرگە دەفرۆشێت، بەم شێوەیەش پێویسته پەکەکە به‌رپرسیارێتی هەڵسوکەوتەکانی له ئه‌ستۆ بگرێت".
له‌م گرافیكه‌ی كوردستان24ـدا فه‌رهاد ره‌سوول زانیاری زیاتر له‌باره‌ی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و زیانه‌كانی شه‌ڕی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو: