تەرمی چالاکوانێك لە شاری بەسرە دۆزرایەوە
كوڕی چالاكوانی عێراقی "فاتیمه به‌هادلی"یه و پێشتر ئه‌و ژنه كوڕێكی دیكه‌شی تیرۆركراوه

K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمی چالاكوانێكی یاساییان به ناوی "عه‌لی كه‌ریم" دۆزییه‌وه، كه شوێنه‌واری گوللـه به جه‌سته‌یه‌وه بووه، ته‌رمه‌كه له‌سه‌ر رێگای شارۆكه‌ی زوبێر له پارێزگای به‌سره فڕێدرابوو، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئێواره رفێندرابوو.
عه‌لی كه‌ریم (ته‌مه‌ن 26 ساڵ)، كوڕی گه‌وره‌ی ژنه چالاكوانی عێراقی "فاتیمه به‌هادلی"یه، كه پێشتر ئه‌و ژنه به‌هۆی ره‌خنه‌گرتنی له میلیشیاكانی نزیك له ئێران، به سیخوڕی كونسوڵگه‌ریی ئه‌مه‌ریكایه له‌و پارێزگایه تۆمه‌تبار كراوه، به‌ڵام ئه‌و تۆمه‌ته رووبه‌ڕووی زۆربه‌ی ئه‌و چالاكوانانه كراوه، به‌ر له تیرۆركردنیان.

فاتیمه به‌هادلی، كوڕێكی دیكه‌شی به ناوی "ئه‌حمه‌د كه‌ریم" له ساڵی 2019 له‌ده‌ستدا، ئه‌و كات ده‌سه‌ڵاتداران رووداوه‌كه‌یان به خۆكوشتن ناساند، به‌ڵام كه‌سه نزیكه‌كانی ئاماژه‌یان به‌وه كرد، چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له مردنی واده‌یه‌كی بۆ چالاكییه‌ك دانابوو.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، فاتیمه به‌هادلی له‌لایه‌ن ده‌زگا میدیاییه‌كانی نزیك له ئێران رووبه‌ڕووی چه‌ندین تۆمه‌ت كراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده رێكخراوی "فیرده‌وس" كه ئه‌و ژنه له ساڵی 2003ـه‌وه به‌ڕێوه‌یده‌بات، په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نییه و گرنگی به گه‌نجان و ژنان ده‌دات.
فاتیمه به‌هادلی له ساڵی 2012 له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه رفێندرا و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا، له ساڵی 2018 جارێكی دیكه رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێك كرایه‌وه، كه سیخوڕی بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات، ئه‌و تۆمه‌ته‌ش به‌ر له تیرۆركردنیان رووبه‌ڕووی سه‌رجه‌م چالاكوانه عێراقییه‌كان كراوه‌ته‌وه، له‌نێوانیشیاندا چالاكوان "ریهاب یه‌عقوب".
به دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی "عه‌لی كه‌ریم" چالاكوانی یاسایی، "فاتیمه به‌هادلی" له نێوان 3 كوڕیدا، ئه‌مه دوو كوڕی له‌ده‌ست بدات.

د.ی