ئه‌مه‌ریكا.. پێنج رووداوی هه‌نووكه‌یی تاووتوێ ده‌كرێن
بڕیاری له‌باربردنی منداڵ كاردانه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا درووست كرد

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له رۆژی (23 و 24ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) پێنج رووداوی گرنگ هه‌ن كه له ئه‌مه‌ریكا گفتووگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وانیش (بابه‌تی له‌باربردنی منداڵ، مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، جۆری نوێی كۆڤید-19 (ده‌لتا)، ئابووری ئه‌مه‌ریكا و بیركردنه‌وه لێی، توندترین سزا بۆ كڵاو ره‌شه‌كان).
بڕیاره ئه‌م پێنج بابه‌ته به جیا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دادگای فیدراڵی و كۆشی سپییه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
له‌باربردنی منداڵ
داواكاری گشتی له ویلایه‌تی "میسیسیپی" به پێداگرییه‌وه داوا له دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه بڕیاری "رۆو ڤی وه‌ید" (Roe v. Wade) ره‌تكاته‌وه.
بڕیاری (Roe v. Wade) بڕیارێكی مێژوییه، رێگه ده‌دات به له‌باربردنی منداڵ له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌و ماوه‌یه‌ی كه منداڵه‌كه ژیانی به‌به‌ردا هاتووه و ته‌واو پێگه‌یشتووه كه ده‌كاته 24مین هه‌فته‌ی سكپڕی.
به‌پێی هه‌واڵێكی "واشنتۆن پۆست"، لین فیتشة داواكاری گشتی له ویلایه‌تی میسیسیپی بڕیاری (Roe v. Wade) به بڕیارێكی جه‌رگبڕ وه‌سفكرد و داوا له دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه رێگه نه‌درێت به‌م بڕیاره و رێگری بكرێت به له‌باربردنی منداڵ له دوای 15 هه‌فته له سكپڕییه‌وه، له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه.
ئێستا جوڵاندنی كه‌یسی مه‌سه‌له‌ی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی له‌باربردنی منداڵ له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كان له‌لایه‌ن زۆربه‌ی كۆمارییه‌كانه‌وه ده‌ورووژێنرێت.
یاسای له‌باربردنی منداڵ له ویلایه‌تی میسیسیپی له ساڵی 2018 تێپه‌ڕی، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه به هه‌ڵواسراوی مایه‌وه و جێبه‌جێنه‌كرا، ئێستا ویلایه‌ته‌كه داوای ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه ده‌كات له دادگای باڵا، بۆیه هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر دادوه‌ره كۆماریخوازه‌كانی ناو دادگای باڵایه بۆئه‌وه‌ی بزانرێت تا چه‌ند مه‌سه‌له‌كه به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن.
دیسانه‌وه ئه‌فغانستان
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات له هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه تیرۆریستییه جیهادییه‌كانی ئه‌فغانستان، كه روو له گه‌شه‌كردن ده‌كه‌ن له میانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا. پێشیانوایه نه‌بوونی هیچ فشارێك له‌سه‌ریان، ده‌بنه‌وه به هێزه‌كه‌ی ساڵی 2000.
سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه، "له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به‌ئه‌ركی سه‌ربازی خۆی ده‌هێنێت له‌ئه‌فغانستان، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات له زیادبوونی (ئاڵۆزی دۆخی ئه‌منی) له‌و وڵاته".

له مانگه‌كانی كۆتاییدا ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌گه‌ری ترسه لاوه‌كییه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته به‌هۆی كشانه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی فۆكس نیوز، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكاش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه ده‌ربڕیوه بۆ پێدانی فیزا به‌و وه‌رگێڕ و فه‌رمانبه‌ره ئه‌فغانیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كاریان كردووه و ئێستا له هه‌وڵی جێهێشتنی ئه‌فغانستاندان.
ئه‌م هه‌فته‌ش سوپای ئه‌مه‌ریكا دوو گورزی سه‌ربازی توندی له بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان وه‌شاند بۆ پاڵپشتیكردنی سوپای ئه‌فغانستان كاتێك ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر دوو عه‌مباری پڕ كه‌لوپه‌لی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه.
جۆری نوێی كۆڤید-19 (ده‌لتا)
ئیداره‌ی بایدن كاره‌كانی خۆی چڕكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێداویستی هه‌نووكه‌یی له‌باره‌ی كۆڤید-19، وێرای بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسه‌كه به‌ناوی (ده‌لتا).

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی زه هێل، ئیداره‌ی بایدن 100 ملیۆن دۆلاری گه‌یانده ئه‌و لێنۆرگه پزیشكییه دووره ده‌ستانه‌ی كه هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كه و گه‌یاندن پێیان. هه‌روه‌ها سه‌رفكردنی 1 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری دیكه بۆ به‌رنامه‌ی (پلانی ده‌ربازكردنی ئه‌مه‌ریكا) بۆ تاقیگه و مادده‌ی دیكه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ترسی زۆریان له‌سه‌ره.
ته‌نیا 48.8%ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو به‌شداری پڕۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشنیان كردووه و ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
ئاژانسه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه ماوه‌ی 7 رۆژه تێكڕای رۆژانه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه كه‌میكردووه بۆ 252 هه‌زار كه‌س له رۆژێكدا. له‌كاتێكدا كه‌متر له نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه له سه‌ره‌تای مانگی (ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) به‌شداریان ده‌كرد كه له رۆژێكدا 500 هه‌زار كه‌س بوو.
ئابووری ئه‌مه‌ریكا و بیركردنه‌وه لێی
هه‌ڵاوسانی زیاتر، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل و ترس له شه‌پۆلێكی دیكه‌ی جۆری نوێ له كۆڤید-19، هه‌ڕه‌شه له بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریكا ده‌كات. بۆیه ئێستا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له واشنتۆن دی سی رووبه‌ڕووی به‌ربه‌ستێكی دیكه بوونه‌ته‌وه ئه‌ویش ئاستی باڵای قه‌رزه.
به‌پێی نووسینگه‌ی بودجه له كۆنگرێس، ئه‌گه‌ر كۆنگرێس پڕۆژه‌یه‌ك به‌رزنه‌كاته‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه حكومه‌تی فیدراڵی خه‌رجكردنی پاره‌ی كاش نه‌هێڵێت له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر) و (تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر) كه بازاڕ به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات و قه‌رز به‌رز ده‌بێته‌وه.

سی ئێن ئێن-یش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "له‌هه‌مانكاتدا كۆتایی ئه‌م مانگه، له‌گه‌ڵ كۆتاییهێنان به پرۆگرامی په‌كخستنی نیشتمانی له سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن له ئه‌مه‌ریكا (CDC)، ده‌شێت ملیۆنان كرێچی خانووه‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن كه سوودمه‌ندن له‌و پرۆگرامه".
له‌هه‌مانكاتدا مه‌سه‌له‌ی بێكاری چیرۆكێكی ئاسان نییه، سی ئێن ئێن ئاشكرای كرد، "سكاڵا له‌سه‌ر بوونی بێكاری به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو له‌هه‌فته‌ی پێشوو به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزبووه‌ته‌وه، كه گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست له دوای نیوه‌ی مانگی ئایاره‌وه".
توندترین سزا بۆ كڵاو ره‌شه‌كان
ئیداره‌ی بایدن سزای توندی سه‌پاند به‌سه‌ر به‌رپرسێكی باڵای كوبا و یه‌كه‌یه‌كی هێزی تایبه‌تی حكومه‌ت، كه به كڵاو لاه‌شه‌كان (Boinas Negras) ناسراوه.
ئیداره‌كه سزای توندی سه‌پاند به‌سه‌ر "ئه‌لڤارێز مێرا"، وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كانی كوبا و یه‌كه‌یه‌كی هێزی تایبه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه به كڵاو ره‌شه‌كان ناسراوه ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه‌ی كه ئه‌و هێزه به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامیداوه.
ئه‌م سزایه یه‌كه‌مین وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیداره‌كه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزه سه‌ركوتكه‌ره كه پێشێلی مافی مرۆڤ-یان كردووه.
له رۆژانی (11 و 12ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) به ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی كوبا خۆپیشاندانیان دژی رژێمی كوبا كرد و به رژێمێكی سه‌ركوتكه‌ریان وه‌سفده‌كرد، وێرای نه‌بوونی ئازادی له وڵاته‌كه، هاواریشیان ده‌كرد: "ئێمه برسین".

جالیه‌ی كوبی له ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی نوێنه‌ران كه به ره‌چه‌ڵه‌ك كوبی-ن فشاره‌كانیان زیاتر كردووه بۆ سه‌ر ئیداره‌ی بایدن و داوا ده‌كه‌ن سزای قورستری ئه‌و به‌رپرسه و ئه‌و هێزه تایبه‌ته بدرێت، بۆیه بایدن له‌و رووه‌وه به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: "سزاكانی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ره‌تایه، سزای توندتر به‌ڕێوه‌یه".
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئۆفیسی كۆنترۆڵكردنی سه‌رمایه‌ی بیانییه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كه، به‌پێی یاسای ماگنیتسكی-ی جیهانی، سه‌رمایه‌ی "ئه‌لڤارێز میرا" و ئه‌و یه‌كه تایبه‌ته سه‌ربازییه‌ی، سڕكردووه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه، سزاكه تێكڕای ئه‌و سه‌رمایانه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌گرێته‌وه، كه له‌ئه‌مه‌ریكا-ن و قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و ئابووری له‌گه‌ڵیان و سزای هه‌ر كه‌سێكیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
له‌ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو به ده‌یان هاووڵاتی كوژراون و زیاتر له 100 هاووڵاتیش ده‌ستگیركراون.