سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌درێت
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی رایگه‌یاند، له سبه‌یه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.

K24 – هه‌ولێر:
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی رایگه‌یاند، له سبه‌یه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
رێباز حه‌ملان گوتیشی: یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، كه مووچه وه‌رده‌گرێت، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستییه.
هاوكات ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، رایگه‌یاند، مووچه به بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت و ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه.