وه‌زیری ته‌ندروستی له دهۆك به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی كۆرۆنا ده‌كات
له دوێنێوه تا كاژمێر 12ی ئه‌مشه‌و زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە و زۆرترین تووشبوون لە پارێزگای دهۆکە

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (26ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاند، به‌هۆی خراپی ره‌وشی كۆرۆنا و زۆری ژماره‌ی تووشبووان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ "سامان به‌رزنجی" وه‌زیری ته‌ندروستی به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی كۆرۆنا گه‌یشته شاری دهۆك.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، له دوێنێوه تا كاژمێر 12ی ئه‌مشه‌و زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە، ژمارەکە یەکجار زۆرە، زۆرترین تووشبوون لە پارێزگای دهۆکە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بەداخەوە رەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپە، بۆیه لە پلانێکی نوێی چارەسەرکردنی نەخۆشان، نەخۆشخانەی دیکەش تایبەت دەکرێت بە وەرگرتنی تووشبووانی كۆرۆنا
د.ی