هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌نجامدا و چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی داعشیان له‌ناوبرد
"چه‌كدارانی داعش هه‌ڵاتوون و چه‌ك و جبه‌خانه‌كانیان به‌جێماوه"

K24 - هه‌ولێر:
هێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەکانی داودەی سنووری گەرمیان ئەنجامدا و چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشیان لەناوبرد، ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین چهكیشدا گرتووه.
ئێواره‌ی دوێنێ تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) هێزی ئاڵتوونی، كه سه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانن، ئۆپه‌راسیۆنێكیان له ناوچه‌ی دادوده، له نێوان زنجیره چیاكانی كفری خورماتوو ئه‌نجام دا.
ئه‌فسه‌رێكی هێزی پێشه‌مه‌رگه بۆ كوردستان24 گوتی: "له كاتژمێر 8ی ئێواره‌ی دوێنێوه ئۆپه‌راسیۆنێكمان له گونده‌كانی سنووری زینانه، غه‌ڕه، به‌له‌گه و قوپهلك، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان ئه‌نجام داوه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستمان به‌سه‌ر چه‌ندین حه‌شارگه‌ی داعشدا گرتووه".
گوتیشی: "هێزی ئاڵتوونی زانیاری هه‌بووه، كه چه‌كدارانی داعش له‌و سنووره‌دا مه‌فره‌زه‌ی هه‌یه و جموجۆڵه‌كانیان هه‌ست پێكراوه، بۆیه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان له‌و سنوورهیهدا ئه‌نجام دا، كه چه‌ندین چه‌ك و جبه‌خانه‌یان به‌جێماوه، چه‌ندین تونێلی گه‌وره و بچو‌وكیش ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و خاپوورمان كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده ده‌ستبه‌سه‌ر حه‌شارگه‌كانی داعشدا گیراوه، به‌ڵام ئه‌وان زانیاری‌یان هه‌بووه و رووبه‌ڕووی هێزه‌كانمان نه‌بوونه‌وه و هه‌ڵاتوون، پێده‌چێت زانیاری‌یان هه‌بووبێت كه پێشمه‌رگه هێرشیان ده‌كاته‌سه‌ر.
د.ی