هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: تیمی گه‌ڕۆك بۆ پێدانی ڤاكسین به هاووڵاتییان پێكده‌هێنرێن
"پابه‌ندبوون به رێكار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی په‌یوه‌ندی به ژیان و مردنی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه‌وه.. ئه‌مه شتێكی سیاسی نییه بۆ ئه‌وه‌ی یاری له‌گه‌ڵدا بكرێت یان تێكه‌ڵ به ئه‌جێندایه‌كی سیاسی بكرێت"

K24- هه‌ولێر:
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، دۆخی كۆرۆنا زۆر مه‌ترسیداره و ئێستا به‌ره‌و لووتكه‌ی شه‌پۆلی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و په‌تایه هه‌نگاو ده‌نێین، كه به دێلتا ناسراوه و ئه‌و جۆره ڤایرۆسه زۆر به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و له‌توانایدایه له یه‌ك كاتدا چه‌ندین كه‌س تووش بكات، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن.
پارێزگاری سلێمانی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا به وردی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان تاوتوێ كران و وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌ركی هه‌موو تاكێكه پابه‌ندی ئه‌و خاڵ و بڕیارانه بن كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ركران.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌و دۆخه‌ی ئێستادا ئه‌ركی سه‌ره‌كی له ئه‌ستۆی تاكه‌كانه، جا ئه‌و كه‌سه له هه‌ر پله‌یه‌ك بێت، ده‌بێت رێكار و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌چێته دۆخێكی له‌وه‌ی ئێستا خه‌راپتر و قه‌ده‌غه‌ی سه‌رانسه‌ری هاتووچۆ رابگه‌یه‌ندرێت و دووباره كه‌ره‌نتینه ده‌ستپێبكاته‌وه، چونكه راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌رانسه‌ری كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر دۆخی بژێوی خه‌ڵك هه‌یه، جا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه، پێویسته هاووڵاتییان گرنگی به به‌كارهێنانی ماسك و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ن.
دووپاتیشی كرده‌وه، پابه‌ندبوون به رێكار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی په‌یوه‌ندی به ژیان و مردنی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه‌وه، ئه‌مه شتێكی سیاسی نییه بۆ ئه‌وه‌ی یاری له‌گه‌ڵدا بكرێت و تێكه‌ڵ به ئه‌جێندایه‌كی سیاسی بكرێت، ئه‌مه شتێكی ته‌واو ته‌ندروستییه و په‌یوه‌ندی به ئاسایشی گشتی و ئاسایشی ته‌ندروستی تاكه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و بڕیار و خاڵانه‌ی له لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه ده‌ركراون، وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی فه‌رمی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه ده‌رده‌چێت، بۆ ته‌واوی فه‌رمانگه و یه‌كه ئیدارییه‌كان گشتاندنی پێ ده‌كرێت.
ئاشكراشیكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیازه‌كان به‌هه‌ند وه‌رگیران و بڕیار دران، له‌وانه‌ش هه‌وڵه‌كان بۆ زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه ڤاكسین وه‌رده‌گرن، و تیمی گه‌ڕۆك دروست بكه‌ین بۆ پێدانی ڤاكسین به هاووڵاتییان و پشكنینی كۆرۆناش به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: پێشنیازمان كردووه، ئه‌و تیمانه‌ی بۆ پێدانی ڤاكسین پێكده‌هێنرێن، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان بكه‌ن، له بری ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران سه‌ردانی بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر ئه‌و بنكانه كه‌م بكرێته‌وه و رێژه‌یه‌كی زیاتری هاووڵاتییانی له وه‌رگرتنی ڤاكسین سوودمه‌ند بن.