فەوزی هەریری: دوو لیوای نوێ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست دەکرێت
بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە رێککەوتنی عێراق و ئەمەریکادا پارێزراوە

K24- ههولێر:
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە رێککەوتنی عێراق و ئەمەریکادا، پارێزراوە.
راشیگەیاند، رێککەوتنەکە سەرەتایەکی باشە لە پەیوەندییەکانی واشنتن و بەغدا.
لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، فەوزی هەریری، ئاشکرایکرد، دوو لیوای نوێ، لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، دروست دەکرێت، لەلایەن هاوپەیمانانەوە پڕ چەک دەکرێن.
ک.ب