مه‌سرور بارزانی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی راسپارد ئامادەکاری بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی بكات
ئاماده‌كاری بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی راسپارد، ئامادەکاری بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی بكه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی تەمموز/ یۆلیۆی 2021)، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد، کە دەست بە ئامادەکاری پێویست بکەن بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیان لە وەرزی زستان.