10 سەنتەری تایبەت بە پێدانی ڤاکسینی فایزەر لە هەولێر دەکرێنەوە

"لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 65 هەزار کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە"

سەنتەری پێدانی ڤاکسین لە هەولێر
سەنتەری پێدانی ڤاکسین لە هەولێر

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەری خۆپارێزی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، 10 سەنتەری دیکەی تایبەت بە پێدانی ڤاکسینی فایزەر لە پارێزگای هەولێر دەکرێنەوە.

سەرهەنگ جامباز، بەڕێوەبەری خۆپارێزی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بە کوردستان24ی گوت "ئێستا پێنج سەنتەری دیکەی تایبەت بە پێدانی ڤاکسینی فایزەر کراونەتەوە و هەفتەی داهاتووش پێنج سەنتەری دیکەش دەکرێنەوە".

ئاشکراشی کرد "تا ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 65 هەزار کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و نزیکەی 48 هەزار کەسیش دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە".

Fly Erbil Advertisment