لە باشووری عێراق میلیشیاكان هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانیان كرده ئامانج
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه میلیشیا عێراقییه‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران ناوچه‌ى سه‌وزیان له به‌غدا كرده ئامانج

K24 - هه‌ولێر:
گروپێكى سه‌ر به میلیشیاكانى عێراقى، به‌ناوى (قاسم ئه‌لجه‌بارین)، چوار كاروانى سه‌ربازى، سه‌ر به هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان، له باشووری عێراقیان، كرده ئامانج.
ئه‌و گرووپه میلیشیایه، رایگه‌یاند، كارى كاروانه سه‌ربازییه‌كانى هاوپه‌یمانان، گواستنه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌ى شه‌ڕ كردنى سوپاى ئه‌مه‌ریكایه، بۆیە کراونەتە ئامانج.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ش، میلیشیا عێراقییه‌كانى هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران، ناوچه‌ى سه‌وزیان له به‌غدا، كرده ئامانج.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانى عێراق، رایانگه‌یاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو مووشه‌كى كاتیۆشا، له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا، له عێراق، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، بووه هۆی زیانگه‌یاندن به ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و خانووه‌كانى ناوچه‌ى (ئه‌میرات)، له ناوه‌ڕاستى به‌غدا.
روونیشیكرده‌وه، میلیشیاكان، وه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ى رێكه‌وتنى مسته‌فا كازمی، سەرۆ وەزیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، مووشەکەکانیان، ئاڕاسته كردووه، داواشیانكرد، ته‌واوى سوپاى ئه‌مه‌ریكا، عێراق جێبهێڵن.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى، له عێراق، جه‌ختیكرده‌وه، سوپاى عێراقى، له‌باره‌ى ئه‌و هێرشانەوه، ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
ئاماژه‌شیپێكرد، مووشه‌كه‌كان، له كاتژمێر (04:20) ده‌قیقه‌ى به‌ره‌به‌یان، له گه‌ڕه‌كى (فه‌ڵه‌ستین)، ئاڕاسته كراون، كه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هاووڵاتیانى عێراقى.
سەرچاوە: الايلاف
ک.ب