كه‌ركووك.. ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌ رۆژی له‌دژی داعش ئه‌نجام ده‌درێت

بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بکه‌ن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش

K24- هه‌ولێر:

لەهەر سێ پارێزگاکانی کەرکوك، دیالە و تکریت، هێزە ئەمنیەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنیان لە دژ بەچەکدارانی داعش ئەنجام ده‌دەن، ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوامی دەبێت، بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتووش هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بکرێت بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، بۆ ئه‌وه‌ی کێوماڵی ئەو ناوچانە بکرێت کە دەکەونە بۆشایی ئەمنی نێوان هێزه‌كانی پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە.

له‌ پارێزگای كه‌ركووك دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای عێراق لەچوار قۆڵی ئه‌و شاره‌وه‌ چاوەروانی فەرمانی سەربازین، بۆ دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەیان دژ بەچەکدارانی داعش. فەرمانی ئەوەیان پێی کراوه‌ بەوردی شوێن پێ و موڵگەی چەکدارانی داعش بدۆزنەوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عیماد سمیم، فه‌رمانده‌ له‌ سوپای عێراق گوتی: "بەپێی زانیاری هەواڵگری لەسنووری ئێمە، لەم شوێنانە گومانمان هەیە داعشی لێ بێت، بەتایبەت لەشەوان جووڵەی نامۆ بینراون لەو شوێنانە، گومانمان وایە داعشی تیرۆیست بن".

له‌كاتێكدا رووبه‌رێكی فراوان له‌ ده‌شتاییه‌كانی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووك له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ن كه‌ بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی لێیان هه‌یه‌ و هیچ هێزێكی سه‌ربازی له‌و ناوچانه‌ بوونیان نییه‌، سوپای عێراق باوه‌ڕی وایه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌ تیرۆریسته‌كانی داعش له‌و ناوچانه‌ هه‌بن، بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك ه‌ گومانی لێ بكه‌ن، ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، موقه‌ده‌م مه‌جید خه‌فاجی، ئه‌فسه‌ر له‌ فیرقه‌ی هه‌شتی سوپای عێراق جه‌ختی كرده‌وه‌، داعش لەو شوێنانە دەبن، کە خەڵکی لێ نیە، تونێل لێ دەدەن و داوای خواردنیش لەخەڵکی دەکەن، خەڵکانیکش هەبوون هاوکاریكردوون.

H.B

Fly Erbil Advertisment