عێراق.. داواكاری هاووڵاتییان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا 10 ئه‌وه‌نده زیادی كردووه
داواكاری هاووڵاتییان له 8 هه‌زار كه‌سه‌وه بۆ 80 هه‌زاری كه‌سی رۆژانه به‌رز بووه‌ته‌وه.. ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت تا كۆتایی ساڵ ته‌واوی گرووپه ده‌ستنیانكراوه‌كان ڤاكسین وه‌رده‌گرن

K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی تەندروستیى عێراق ئاشکرایكرد، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا و هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌ته‌كانی هۆشداری لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان، رێژەی داواکردن و خۆتۆماركردنی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژی كۆرۆنا له ناوچه جیاوازه‌كانی وڵات، 10 ئه‌وه‌نده زیادی كردووه.
ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دووپاتیكرده‌وه، به‌مدواییانه رۆژانە 80 هەزار کەس ڤاکسین وەردەگرن، کە پیش‌تر ژمارەی وەرگرانی رۆژانەی ڤاکسین، تەنیا 8 هەزار كه‌س بووە، ئەگەر گەرموگوڕی هاووڵاتیان لە وەرگرتنی ڤاکسین بەردەوامی هەبێت، ئەوا 60%ی ئەو گرووپانەی دیاریکراون، تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسین وەردەگرن.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق راشیگەیاند، بە رێژەی 80%ی هۆکاری تووشبوونەکانی ئەم دواییە بە کۆرۆنا، بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیانە بە رێنماییە ته‌ندروستییه‌كان و رێكاره‌کانی خۆپارێزی و به‌كارنه‌هێنانی ده‌مامك و به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی.
جێگای ئاماژه‌یه، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا، ئاماری رۆژانه‌ی تووشبوونی هاووڵاتییان به كۆرۆنا له‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئاماری تووشبوونی رۆژانه سنووری 13 هه‌زار حاڵه‌تی تێپه‌ڕاندووه، له‌كاتێكدا ژماره‌ی مردنی رۆژانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، ترسێك لای هاووڵاتییان دروست بێت و رۆژانه ده‌یان هه‌زار كه‌س بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن و روو له بنكه‌كانی كوتان ده‌كه‌ن.