ئەمه‌ریکا و ئەوروپا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌كه‌ن
هێرشی درۆنه‌كانی ئێران بە مەترسیدار لە پرۆگرامی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستی ئەو وڵاتە دەزانن
K24- هه‌ولێر:
ئەمه‌ریکا و ئەوروپا هەڕەشەی درۆنە بۆمبرێژکراوەکانی ئێران بە مەترسیدارتر لە پرۆگرامی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستی دەزانن و دەیانەوێت سزا بەسەر ئێران‌دا بسەپێنن.
رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جێرناڵی" لە سه‌ر زاری چەند بەرپرسێکی ئەمهریکیەوە بڵاویکردووەتەوە، لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی لەڕێگەی درۆنی بۆمبرێژکراو و مووشەکی زیرەکەوە ده‌كرێنه سەر بەرژوەندییەکانی ئەمه‌ریکا و هێزی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه، وڵاته‌كه‌یان پلانی هەیە سزای نوێ بەسەر ئێران‌دا بسەپێنت.
ئەو بەرپرسە ئەمه‌ریکیانە ئاشکرایان کردووە، وڵاتەکەیان و هاوپەیمانەکانیشیان لە ئەوروپا هەڕەشەی درۆنەکانی ئێران بۆ سەر سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەراست بە مەترسیدار لە پرۆگرامی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستی ئەو وڵاتە دەزانن.
پێشتریش ئەمه‌ریکا سزای بەسەر پرۆگرامی مووشەکی ئێران‌دا سەپاندووە، بەڵام ئەمجارەیان دەیەوێت سزاکان فراوانتر بکات، بۆ ئه‌وه‌ی هەموو ئەو کەس و لایەنانە بگرێته‌وه، كه له دروستکردن و دابینکردنی پارچەکانی درۆنەکان هاوكاری تاران ده‌كه‌ن
ئەو پلانەی ئەمه‌ریکا هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێرشی درۆنە بۆمبرێژکراوەکانی ئێران و میلیشیاكانی سه‌ر به تاران بۆ سەر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە زیادیکردووە.
H.B