دەرگای بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین تاکو 8ی شەو کراوە دەبن

وەزارەتی تەندروستی عێراق: بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین رۆژانی هەینی و شەممەش دەکرێنەوە

بنکەیەکی وەرگرتنی ڤاکسین لە بەغدا - فۆتۆ: AFP
بنکەیەکی وەرگرتنی ڤاکسین لە بەغدا - فۆتۆ: AFP

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین تا کاتژمێر 8ی شەو کراوەبن.

هەیسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری پاڵپشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاند "وەک هەنگاوێک بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بتوانن ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن، بڕیاردراوە بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین، تاوەکو کاتژمێر 8ی ئێوارە کراوەبن، بە رۆژانی هەینی و شەممەشەوە.

عوبەیدی روونیشیکردەوە، هەفتانە 400 بۆ 600 هەزار ژەمە ڤاکسین دەگاتە عێراق، ڤاکسینکردنیشی بە تاکە هۆکار زانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

Fly Erbil Advertisment