سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش له حه‌مرین كوژرا
یه‌حیا ره‌سوول: ئه‌و تیرۆرسته یه‌كێك بوو له كاریگه‌رترین سه‌ركرده‌ی داعش له جێبه‌جێكردنی كرده‌ی مینڕێژكردن و ئاماده‌كردنی تیرۆرسته خۆكوژه‌كان

K24- هه‌ولێر:
یه‌حیا ره‌سوول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كوشتنی تیرۆرستێكی مه‌ترسیداری له زنجیره چیای حه‌مرین له سنووری پارێزگای دیاله رایگه‌یاند.
ره‌سوول گوتی: "له‌سه‌ر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراقیدا گه‌وره تیرۆرستی داعش "ئه‌بو سه‌عد ئه‌لسه‌مین" كوژرا، كه پۆستی میری كه‌رتی "ئه‌بی زر ئه‌لغه‌فاری"ی له نزیك ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین له سنووری پارێزگای دیاله‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و تیرۆرسته به یه‌كێك له كاریگه‌رترین سه‌ركرده‌ی داعش له جێبه‌جێكردنی كرده‌ی مینڕێژكردن و ئاماده‌كردنی تیرۆرسته خۆكوژه‌كان داده‌نرا".
H.B