جارێكی دیكه تۆڕی كاره‌بای عێراقی له خانه‌قین – كه‌لار ته‌قێندرایه‌وه
ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه بووه و وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقیش به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد

K24- هه‌ولێر:
جارێكی دیكه تاوه‌ره‌كانی هه‌ردوو هێڵی تۆڕی كاره‌بای عێراقی له نێوان خانه‌قین – كه‌لار له سنووری پارێزگای دیاله كرایه ئامانج و تۆڕه‌كه له‌كاركه‌وت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقی رایگه‌یاند، "له‌كاتێكدا ئێمه له‌پێناو جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌مان بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان به‌باشترین شێوه به‌رده‌وامین، به‌ڵام به‌هۆی كاری تێكده‌رانه‌ی ئه‌وانه‌ی تاوه‌ره‌كانی كاره‌با ده‌كه‌نه ئامانج، هه‌میشه رووبه‌ڕووی كێشه ده‌بینه‌وه".
ئاشكراشیكرد، له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیدا هه‌ردوو هێڵی كاره‌بای خانه‌قین – كه‌لار به ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كان له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه كرانه ئامانج و به‌و هۆیه‌وه یه‌كێك له تاوه‌ره‌كان كه‌وته خواره‌وه و تۆڕه‌كه به‌ته‌واوی له‌كار كه‌وت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات تاوه‌ره‌كان چاك بكه‌نه‌وه و كاره‌با بۆ هاووڵاتییان بگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووش‌دا چه‌ندین جار تاوه‌ره‌كانی تۆڕی كاره‌بای عێراقی له ناوچه جیاوازه‌كان كرانه ئامانج و به‌هۆیه‌وه ده‌یان تاوه‌ری كاره‌با كه‌وتنه خواره‌وه، هه‌رچه‌نده‌ش به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق وه‌زاره‌تی به‌رگری ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانی تاوه‌ره‌كانی كاره‌بای زیاد كرد، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه كۆنترۆڵی ئه‌و هێرشانه بكرێت.
H.B