شكست به سێ هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هێنرا
ده‌ست به‌سه‌ر 18 مووشه‌كدا گیرا و رێكاره‌كانی به‌رگری له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزیش توند كران

K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و شكست به سێ هێرشی مووشه‌كی هێنرا، كه ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كرابوون و ئاشكراشیكرد، ده‌ست به‌سه‌ر 18 مووشه‌كدا گیراوه و رێكاری توندیش بۆ پارێزگاریكردن له ناوچه‌ی سه‌زی شاری به‌غدا گیراونه‌ته به‌ر.
ئه‌حمه‌د سه‌لیم، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی "واع" رایگه‌یاند، "هێزه‌كانیان رێكاری نوێی ئه‌منییان گرتووه‌ته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، نێرده بیانییه‌كان و ناوچه‌ی سه‌وز بكه‌ن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌موو یه‌كه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چالاك كردووه و به هاوكاری هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری به‌رده‌وامدان، وێڕای توندكردنی رێكاره ئه‌منییه‌كان له بازگه‌كان و پشكنینی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه جێگه‌ی گومانن".
هه‌وره‌ها گوتی: "ئه‌و رێكارانه دوای شكستهێنان به سێ هه‌وڵی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا هاتوون" و ئاشكرایكرد، "پێشتریش هێزه‌كانیان توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر 18 مووشه‌كدا بگرن، كه بۆ به‌ئامانجكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ئاماده كرابوون".
H.B