ئەحمەدی نەژاد: تاڵیبان مەترسییە بۆ داهاتووی ئێران

"تاڵیبان لە داھاتوودا داوای خوراسانی گەورە دەكات"

مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووتری ئێران
مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووتری ئێران

K24 - هەولێر

سەرۆك كۆماری پێشووتری ئێران رایدەگەیەنێت، نزیكبوونەوەی ئەو وڵاتە لە تاڵیبان مەترسی دەخاتە سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە.

مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووتری ئێران لە نامەیەكدا بۆ حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران رەخنەی تووند لە كابینەكەی دەگرێت، بەگوتەی ئەو رێکكەوتن لەگەڵ چین دژی سەروەری ئێرانە. ھاوكات "بانگھێشتركردنی تاڵیبان بۆ ئێران و نزیكبوونەوە لەو گرووپە مەترسییەكی جیدی دەخاتە سەر ئاسایشی نیشتمانی ئێران".

ئەحمەدی نەژاد دەڵێ "تاڵیبان لەداھاتوودا داوای خوراسانی گەورە دەكەن و بەمشێوەیە گەورەترین مەترسی دەخەنە سەر ئێران".

Fly Erbil Advertisment