بەغدا...به‌رپرسێکی داعش ده‌ستگیر كرا

ئه‌بو ره‌سوڵ پیلانى كووشتن و تیرۆر كردنى هاووڵاتیانى عێراقى له‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین دانابوو

دەستگیرکردنی به‌رپرسێکی داعش
دەستگیرکردنی به‌رپرسێکی داعش

K24 - هه‌ولێر:

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى، سه‌ر به‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراقی، رایگه‌یاند، پاڵپشت به‌ زانیارییه‌كانى ده‌زگاى هه‌واڵگری عێراقى، به‌رپرسێکی گروپی تیرۆر، لە ناو رێكخراوى داعش، ده‌ستگیر كرا.

راشیگه‌یاند، ئه‌و تیرۆریسته‌ كه‌ به‌ (ئه‌بو ره‌سوڵ)، ناسراوه‌، له‌ سووریاوه‌ هاتووه‌ته‌ نێو خاكى عێراق، پێشتر لە ریزی داعش خاڵى پشكنینى وه‌همیان له‌ قه‌زاى شه‌رگات داناوه‌، له‌م رێگه‌وه‌ خه‌ڵکێكى زۆریان كووشتووه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، (ئه‌بو ره‌سوڵ) پیلانى كووشتن و تیرۆر كردنى هاووڵاتیانى عێراقى، له‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین دانابوو، به‌ر له‌ جێبه‌جێكردنى، ده‌ستگیر كراوه‌.

سەرچاوە: الايلاف

ک.ب

Fly Erbil Advertisment